ئای ئۆ ئێس 19, حوزه‌یران 2017

یاری Asphalt Street Storm Racing ئێستا بەردەستە بۆ سیستەمی IOS و Android

کۆمپانیای گەیم لۆفت یاری Asphalt Street Storm Racing ـی بۆ بەکاهێنەرانی سیستەمی IOS و Android بەردەست خست بەشێوىی خۆڕایی لەسەر هەردوو کۆگا بەناو بانگەکەی ئەپڵ و گوگڵ.

لە یارییەکەدا تۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە نایاب و خێراکان دەکەیت، دەبێت ئەوپەڕی خێرایی هێزی ئۆتۆمبێلەکەت لەگەڵ تەکنیکی یارییەکەدا بخەیتە کار تاوەکوو ببیتە یەکەمی پێشبڕکێیەکە لە ناو جوانترین شارەکانی دنیادا ئەوانیش نیۆرک و پاریس و هۆنکۆنگن، دەتوانێت بەشێوەی یەک شۆفێری و یاریکردنی بە کۆمەڵ ئەپەکە تاقی بکەیتەوە و یاریی پێبکەیت.

ئەپەکە بەڕوونی تەواو و زۆر بەرز بەردەست خراوە، لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی نایاب لەکاتی پێشبڕکێکاندا، بوونی دەنگی زۆر نایاب لەکاتی کارپێکردن و پێدانی هێز بە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکان.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە بکە گەر لای تۆ بەردەست نییە بۆ داگرتن کرتە لەم لینکە بکە.

داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە بکە

ڤیدیۆی یارییەکە:

بۆچونی تۆ