مۆبایل و تابلێت 18, حوزه‌یران 2017

ئەگەری هەیە ڤیڤۆ ببێتە یەکەم کۆمپانیا کە مۆبایل بە بوونی پەنجەمۆر لەسەر ڕوونما بڵاوبکاتەوە

پێم وایە ئەم بابەتە بابەتێکی سەرەنج ڕاکێشە. ئەم ڤیدیۆیەی لەخوارەوە هاوپێچکراوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دزەیپێکراو و تێیدا مۆبایلێکی هاوشێوەی ڤیڤۆ ئێکس ٩ پڵەس دەردەکەوێت و هیچ شوێنێکی پەنجەمۆری نییە بەڵکو لەسەر ڕوونماکەی شوێنێکی دەردەکەوێت و بەکارهێنەرەکە لەڕێگەی ئەو بەشەی ڕوونماکەوە مۆبایلەکە دەکاتەوە.

بەگوێرەی شیکەرەوەی بوارەکە Pan Jiutang ڤیڤۆ دەبێتە یەکەم کە جۆرێکی لە پەنجە مۆر لەژێر ڕوونماوە جێگیربکات و بەهۆی ڕوونماوە قوفڵی مۆبایلەکە بکەیتەوە و پێشی وایە ئەپڵ ببێتە هۆی ئەوەی زیاتر و زیاتر بەربڵاوی بکات.

شایەنی باسە، بەگوێرەی دوایین دەنگۆکان بێت، ڤیڤۆی چینی کۆنگرەیەک لە بەرواری ٢٨ی ئەم مانگە دەبەستێت و پێدەچێت یەکەم نمونەی ئەو مۆبایلەی کە لەسەرەوە دەرکەوتووە بە فەرمی نمایش بکات.

بۆچوونت چییە دەربارەی ئەم هەنگاوەی ڤیڤۆ؟ پێت وایە ببێتە یەکەم؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ