مایکرۆسۆفت 18, حوزه‌یران 2017

مایکرۆسۆفت یەکەم تەختەکلیلی بە پەنجەمۆرەوە ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت بەبێ دەنگی تەختەکلیلێکی نوێی بەناوی Modern Keyboard ڕاگەیاند کە لە دیزایین و شێوەدا زۆر لە Surface Keyboard دەچێت بەڵام ئەوەی ئەم تەختەکلیلە لەوەیان جیادەکاتەوە بریتییە لە بوونی پەنجەمۆرێکی شارەوە لە دوگمەی ویندۆز لەسەر تەختەکلیلەکە و هەروەها توانستی تەختە کلیلەکە بە لێکردنەوە و تێخستنەوەی وایەرەکەی ئەمەش بەمەبەستی بەکارهێنانی تەختەکلیلەکە بە وایەر و بەبێ وایەر واتە وایەرلێس.

جێگای ئاماژەیە پەنجە مۆرەکە لەدوگمەی ویندۆزی بەشی ڕاستی تەختەکلیلەکە جێگیرکراوە و دەتوانرێت بەکاربهێندرێت بۆ چوونەژوور بۆ ویندۆز ١٠ و هەروەها بەکارهێنانی لەگەڵ ویندۆز هێلۆ. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەم تەختەکلیلە لەگەڵ ویندۆز ١٠ و ماک ئۆ ئێس و ئەندرۆیدیش کاردەکات.

ئەم تەختەلیلە بە نرخی ١٢٩ دۆلار لەسەر کۆگای مایکرۆسۆفت بەردەستە بۆ کڕین و ئەمەش دوابەدوای ڕاگەیاندنی سێرفس کیبۆرد دێت کە هێندە نابێت ڕاگەیاندراوە و نرخەکەی ٩٩ دۆلارە بەڵام پێم وایە ئەمە نرخێکی زۆرە بۆ تەختەکلیلێکی لەم شێوەیە تەنها لەبەر ئەوەی ئەم دوو تایبەتمەندییەی تێدایە. ئیتر خۆت و بودجەی خۆت دەزانێ و ئازادیت دەیکڕیت یان نا!

[su_youtube url=”https://youtu.be/YDpGtDzAw4I” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ