ئای ئۆ ئێس
21, حوزهیران 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٧)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
TOR browser

ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات بە نێو ئینتەرنێتدا بگەڕێیت لە دووری چاودێری حکومەت و هەرکەسێکی دیکە کە بیەوێت چاودێرت بکات، هەروەها کردنەوەی سایتەکانی تۆڕی قوڵ کە لە وێبگەڕی ئاسایدا ڕێگە پێدراو نییە.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Digits, the calculator for humans

ئەم ئەپڵیکەیشنە ڕێگەت پێدەدات بۆ دروستکردنی گراف(رسم بیانی) کۆپی کردنی لەسەر یەکتر و بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکە.
نرخی پێشووی 3.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
PhotoWizard

خاوەنی کۆمەڵێک کاریگەری(فلتەر)ـی پێشکەوتووە کە دەتوانیت لەسەر وێنەکانت دایان بنێیت، هەروەها ڕێت پێدەدات بە درووستکردنی فلتەری تایبەتی خۆت، واتە تێکەڵکردنی چەند فلتەرێک یان زیادکردنی پاشبنەمای زیاتر.
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Magic Wallpaper Pro

ئەم ئەپە زیاد لە 100000 وێنەی تەواو ڕوونی بەرز و گرافیکیت پێشکەش دەکات، بوونی قەبارەی تایبەتی لە وێنەکا بۆ پاشبنەمای(باکگراوند) مۆبایلەکەت.
نرخی پێشووی 2.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.