تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
21, حوزهیران 2017
ئینستەگرام تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ 24 کاتژمێری داهاتوو بەردەست خست
کاتێک ئینستەگرام لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی تایبەتمەندییەک بوونی نەبوو ئەویش پاشەکەوتکردنی پەخشەکەبوو لەدوای کۆتایی پێهێنانی بەڵام خۆشبەختانە پاش ماوەیەک ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەپەکەی زیادکرد.
لەدوایین نوێکردنەوی ئەپەکەدا واتە وەشانی 10.26 ئینستەگرام تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی پەخشە ڕاستەوخۆکانی زیادکردووە و پەخشەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو دەمێنێتەوە، لەخوارەوەی ژمارەی بینەرەکان دووگمەی Share بوونی هەیە و ئاگادارت دەکاتەوە لەکاتی پەنجەنان بەم دووگمەیەدا ئەوا پەخشەکەت لای شوێنکەوتووەکانت(Follower) بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەست بێت و پاشان پەخشەکە ون دەبێت.
بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی Android کرتە لێرە بکە
بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە لێرە بکە

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.