ئەپ و نەرمەکاڵا
21, حوزهیران 2017
بەھۆی کێشەیەکی هونەرییەوە خزمەتگوزاری سکایپ لەکارکەوت

ئەپی سکایپ کە سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە ڕووبەڕووی کێشەیەکی هونەربوو ئەمەش بووە ھۆی وەستانی خزمەتگوزاری سکایپ لە چەند دەوڵەتێکی جیھاندا و ئەم ھەواڵەش لەلایەن بەکارھێنەران و خودی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دوپاتکراوەتەوە.
بەھۆی ئەم کێشەیەوە لە ئێستادا زۆرێک لە بەکارھێنەران ناتوانن خزمەتگوزارییەکە بەکاربھێنن و کار بە ئەپەکە بکەن و ئەو بەکارھێنەرانەش ھەستان بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکە لە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ھاشتاگی #SkypeDown.
وە ئەم لەکارکەوتنەی سکایپ بە زۆری لە ناوچە ئەوروپییەکاندا ڕووی داوە ھەتاوەکو ئێستاش کێشەکە بەردەوامە لەگەڵ بەکارھێنەراندا و خودی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا لە ھەوڵی چارەسەردان بۆ کێشەکە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.