ئینتەرنێت
15, ئاب 2017
لیستی پڕسەردانیترین 5 سایتەکانی تۆڕێنت لە ئێستادا
بەشێکی گرنگی ئینتەرنێت بریتییە لە تۆرێنت، کە بەکارهێنەران لەهەموو شوێنێکەوە زانارییەکانیان هاوبەشی پێبکەن بەبێ ون بوونیان و پێویست بوون بە قەبارەی ئینتەرنێتی بەلکوو لە نێوان کۆمپیوتەرەکان ئەم کرادارانە ئەنجام دەدرێن، ماڵپەرە تۆرێنتەکان لەلایەن حکومەتی وڵاتانەوە قەدەغە کراون و لەحاڵەتی گرتنی خاوەن و بەڕێوەبەرانیان سزای قورسی دارایی دەدرێن بە هۆکاری ئەوەی مافی کۆپیکردن(کۆپی ڕایت)یان پێشێل کردووە واتە بڵاوکردنەوەی زیانیارییەکان بەبێ ڕازی بوونی خاوەن بەرهەمەکان، وەک ئەوەی لەماوەی پێشوودا ئارتیم ڤالوین بەڕێوەبەری گشتی سایتی کیک ئاس لەلایەنی پۆلیسی ئۆکرانی و سی ئای ئەی ـیەوە دەستگیر کرا، پاشان و لەدواتردا سایتی Torretz.eu داخرا، و لەماوەی ڕابردوودا سایتی ExtraTorrent بەفەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرانییەوە داخرا کە هەریەک لەمانە بەهێزترین سایت و مەکینەی گەڕانی تۆرێنتەکان بوون و زۆرێک لە ماڵپەرەکانی دیکەش سوودیان لەو سەرچاوانە وەردەگرت.
لەم بابەتەدا گرنگترین ماڵپەرەکانی تۆرێنتتان پێدەناسێنین

پاش بەستکردنی سایتی کیک ئاس بە یەکێک لە گرنگترین و پڕسەردانیترین سەکۆکانی تۆڕێنت هەژماردەکرێت، و زۆرترین تۆڕێنت لە خۆی دەگرێت
کرتە بۆ چوونە سایتی PiraeteBay

لە چەند وڵاتێک بلۆک کراوە، لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە پلەی 250 یەم دێت بۆ زۆری سەردان و زۆرترین بەکارهێنەری لە ئەمریکایە
کرتە بۆ چوونە سایتی RARBG

تایبەت بە فیلمەسینەماییەکان یەکێکە لە گەورەترین کۆگانی سینەما، فیلمەکان لەم ماڵپەرەدا بە ڕوونی تەواو بەرز”بلوڕەی و 3D” دادەنرێن.
کرتە بۆ چوونە سایتی YTS.AG

لەماوەی پێشوودا ڕاگەیەندرا ئەم سایتە بەتەواوی جێگرەوەی ماڵپەری KickAss ـە
کرتە بۆ چوونە سایتی katcr.co

کەمترین ڕیکلام لەخۆی دەگرێت و باشترین و پڕسەردانترین سایتی تۆرێنتە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت
کرتە بۆ چوونە سایتی 1337X.TO
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.