هەواڵ
22, حوزهیران 2017
دەزگای ھەواڵگیری ئەمریکی FBI لە ئێستادا خاوەن ھەژماری GitHubە

دەزگای FBIی ئەمریکی یەکێکە لەدەزگا ھەواڵگیرییە زۆر نھێنییەکان و ھەڵدەستێت بە دامەزراندنی کەسانێکی زۆر زیرەک و بەتوانا لە بواری پڕۆگرامسازی و ھەروەھا ئەوانەش کە لە بواری ماتماتیکدا شارەزان بۆ شکاندنی وشەی تێپەڕەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دوژمن و پاراستنی وڵات لە ھەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.
و ئەوەش سەیر نییە کە دەزگای FBI بەردەوام کارەکانی لە تاریکیدا ئەنجام دەدات بەڵام لە دوای ئەوەی ئێدوارد سنۆودن دەستی کرد بە دزەپێکردنی زانیاری لە ساڵی ٢٠١٣ ڕێکخراوەکە زیاتر دەرکەوتنی بەخۆوە بینیوە، و چەند ساڵێک لەمەوبەر ھەژمارێکی تویتەریان دروستکرد و لە ڕاستیشدا ئەمە یەکەم ھەژماربوو کە ئێدوارد سنۆودن دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنی ئەویش لە ساڵی 2015 لەو کاتەوەی کە چووە ناو ڕێکخراوەکەوە.
و لە ئێستادا ھەژمارێکی ئەلیکترۆنییان لە GitHub دروستکردووە و ھەروەھا کۆمەڵە کۆدێکی سەرنج ڕاکێشیان تێدا بڵاوکردۆتەوە و ئەمەش لە چوارچێوەی گواستنەوەی زانیاری تەکنەلۆژیدایە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.