10
رەقەکاڵا 27, حوزه‌یران 2017

ڕەیزەر بیستۆکێکی ناوازەی بۆ گەیمەران ڕاگەیاند

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕەیزەر جۆرە بیستۆکێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Thresher ultimate کە تایبەتە بە گەیمەران و بۆ PS4 و XBOX ONE بەردەستە و بۆ ھەر کۆنسۆڵێک دوو جۆر بیستۆک بەردەستە. و ھەردوو جۆریش بە ھەمان شێوە بۆ PC بەردەستن.
بیستۆکەکە وێستگەیەکی گواستنەوەی وای فای بە گوڕی ٢.٤ گێگاھێرتز لە خۆ دەگرێت بۆ گواستنەوەیەکی خێرا، ھەروەھا زۆرترین دووری پەیوەست کردن ١٢ مەترە کە ئەمەش ئازادیەکی زۆر بە بەکارهێنەر دەبەخشێت، وێستگەی سەرەکی پەیوەست بە کۆنسۆل دەبێت لە ڕێگەی تۆڕی دەنگی بیناییەوە،ھەروەھا ڕاگرێکی لەگەڵە لەکاتی بەکارنەھێناندا بیستۆکەکە ڕاگیر دەکات و دەیپارێزێت.
بیستۆکەکە کارپێکەرێکی دەنگ بە قەبارەی ٥٠ مللی مەتر لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەش کردنی دەنگێگی تەواو ڕوون و بێخەوش بە تەکنەلۆژیای ( 7.1 Dolby surround sound) خاوەن کارپێکەری خودیە و بەکارهێنەر دەتوانێت قەبارەی دەنگ و شتە پەیوەستەکان پێی بگۆڕێت، ھەروەھا لە لای چەپیدا ئەم بیستۆکە ناوازەیە دەنگ گوێزەرەوەیەک(مایکرۆفۆن)ێکی بچووک و پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت کە لەچەند لایەکەوە دەتوانێت دەنگ بگوێزێتەوەو وەریبگرێت.
سەرنجە سەرەکیەکەمان لەسەر ئەم بیستۆکە ئەوەیە کە زۆر ئاسودەبەخشە بۆ بەکارھێنەر،چونکە پۆشراوە بە چەرم و گوێیەکانت لە ئازار و ناڕەحەتی بەدوور دەخات و دەپارێزێت، پەیوەستیکەری ھەردوو بیستۆکەکە بەشێوەیەک درووستکراوە کە گونجاوبێت بۆ ئەوانەی چاویلکە بەکاردێنن.

ھەریەکە لە PS4 و PS4 PRO پشتگیری ئەم بیستۆکە دەکەن،و هەريەكه له XBOX ONE, XBOX ONE S, XBOX One Xیش بێبەش نین لەم بیستۆکە.
ھەروەھا بەدوو ڕەنگی (شین،سەوز) بەردەستن بۆ PC.

سەبارەت بە نرح ھەردوو جۆر بە نرخی
٢٥٠ دۆلار و ٣٠٠ دۆلار لەم مانگە لە
Razerzone.com
بەردەست دەبن و مانگی داهاتوو لەسەرانسەری جیھان بەردەست دەبن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ