10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 27, حوزه‌یران 2017 بۆچوون

تیمی ھاککەری (CyberTeam) بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی لە کارکەوتنی خزمەتگوزاری سکایپ

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خزمەتگوزاری سکایپی سەر بە مایکرۆسۆفت ڕووبەڕووی کێشەیەکی ھونەری بووەوە ئەوەش بووە ھۆی دروستبوونی کۆمەڵە کێشەیەک لەوانە لە کارکەوتنی خزمەتگوزارییەکە یان گەیشتن پێی بەشێوەیەکی زۆر قورس لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا، و لەو کاتەی کە خزمەتگوزارییەکە دەستی کردەوە بە کارکردن و گەڕایەوە سەر سروشتی خۆی کۆمەڵە ھاککەرێک بەرپرسیارێتی خۆیان لەم لەکارکەوتنەی خزمەتگوزاری سکایپ ڕاگەیاند.

ڕووداوەکە لەسەرەتای شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەستی پێ کرد تیایدا خزمەتگوزاری سکایپ لە کار کەوت و ئەمەش بەردەوام بوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و بووە ھۆی نەگەیشتنی بەکارھێنەران بە خزمەتگوزارییەکە و نەتوانینی پەیوەندی کردن لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا بە تایبەت لە ناوچە ئەوروپییەکاندا.

لەم کاتەدا کۆمەڵە ھاککەرێک کە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە ڕەگەز بەڕازیلین و ناویان (CyberTeam)ە بەرپرسیارێتی خۆیان لەم کێشە ھونەرییە ڕاگەیاند کە بووە ھۆی وەستانی سکایپ و پێشتریش لە ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەر لە چەند ڕۆژێک لەم بارەیەوە ڕایان گەیاندبوو، و گرووپەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوان سەرکەوتووبوون لە کارەکەیان بە ھۆی ھێرشی وەستێنەری خزمەتگوزاری کە ناسراوە بە (DDos) و ھەروەھا ھەڕەشەی ئەوەشیان کرد کە ئامانجی دووەمیان پلاتفۆڕمی (Steam) دەبێت.

بۆچونی تۆ