وێبداڕشتن
27, حوزهیران 2017
سەرجەم زانیاریەکانی مۆبایلە ئایفۆنەکەت بەئاسانی بگوازەوە بۆ گالەکسی لەکاتی گۆڕینی مۆبایلەکەت


هەروەک دەزانین لەماوەی پیشوودا کۆمپانیای ئەپڵ وەک گاڵتە کردن بە سیستەمی ئەندرۆید لە یوتیوب ڤیدییەکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بە خزمەتگوزاری Switch کردبوو، ئەم خزمەتگوزارییە سوودی ئەوەیە لەکاتی گۆڕینی مۆبایلەکەت یاخوود بتەوێت هەمان ئەو زانیارییانەی لە ناو مۆبایلە ئەندرۆیدەکەتدا هەیە چ وێنە یاخوود ڤیدیۆ و تێبینیەکان و مویزک و ھتد… کرتە لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Apple Switch، لە ئێستاشدا سامسۆنگ بەهەمان شێوە ئەپڵیکەیشنێکی بەناوی Samsung Smart Switch Mobile بەردەست خستووە بۆ گواستنەوەی سەرجەم داتاکانی مۆبایلە ئایفۆنەکەت بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ
ئەم کرداری گواستنەوەی زانیارییانە بەسێ شێواز ئەنجامدەدرێت:
- لەڕێی کەیبڵەوە هەردوو مۆبایلەکە پەیوەست دەکەیت و لەڕێی ئەپەکەوە زانیارییەکان دەگوازیتەوە(داگرتنی ئەپەکە)
- یاخوود لەڕێگەی خزمەتگوازیی Wireless ـەوە
- لەڕێی دابەزاندنی نەرمەکاڵای تایبەتی سامسۆنگ بۆ هەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز، و پەیوەست کردنی ئایفۆنەکە بە کۆمپیوتەرەوە پاشان گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ کۆمپیوتەرەکە و دواتر گواستنەوەیان بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ کرتە بکە بۆ داگرتنی نەرمەکاڵاکە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.