ئاسایشی ئەلیکترۆنی 28, حوزه‌یران 2017

لە رێگای وێب سایتی jotti خۆت بپارێزە لە فایل و ئەپی زیان بەخش!

بەناوی خوای گەورە و مهیرەبان فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن ” ئەمڕۆکە گرنگترین خاڵێک کە پێویستە هەمووان تێیدا بە ئاگابین بواری پاراستن و ئاسایشی ئامێرەکانمانە، جا ئەگەر ئامێرەکە موبایلە هۆشمەندەکان بێت، یاخود ئامیڕی کۆمپیوتەرەکانمان بێت لەم رۆژگارەدا دەبێت ئێمەی بەکارهێنەرانی ئامێرە جۆراو جۆرەکان زۆر ئاگادار بین کە چەندین رێگا هەیە،بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئامیڕەکانمان بە تایبەتی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز کە لەم دوایە لەماوەیەکی زۆر کورت دەست بەسەر سەدان هەزار کۆمپیوتەر لە ووڵاتەکانی ئێران و کۆریا و روسیا هتد، بۆیە گروپی هاکەرەکان بەردەوام دەبن لە ئەم جۆرە هێرشانە و یاخود رێگای جیاواز دەگرنە بەر بۆئەوەی هەمیشە خۆمان بپاریزین ئەوە باشترین کار ئەوەیە بەردەوام کاتێک فایلێک یاخود ئەپێک دابەزێنین گرینگە پشکنینێک بکەین، بۆ دلنیای خۆمان کە ئێستا سەدان نەرمەکاڵا هەیە بۆ تێکەڵ کیشکردنی ئەپ و نەرمەکاڵا کە دەتوان لە رێگای ئەپ  و نەرمەکاڵاوە سێرفەر دەمچ بکەن بێ ئەوەی هەست بکەیت دواتر دەبیتە هۆی لەدەست دانی ئامێرەکەت، پێیوستە پێش ئەوەی ئەپێک یاخود نەرمەکاڵایەک دابەزێنیت لە رێگای  وێب سایتی  jotti  فایلەکەت بپشکنی لە ٢١ دژە ڤایرۆس کە ئەمە باشترین رێگای بۆ خۆپاراستن تاوەکو دلنیا ببیتەوە لەوە ئاخۆ ئەو فایلە یاخود ئەو ئەپ ونەرمەکاڵایە دەتەوێت بەکاری بهێننیت پارێزراوە یاخود سیرفەری پێ دەمچکراوە، چەندین وێب سایتی تریش هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینە بەڵام ئەم یەکێکە لەو وێب سایتە بەهێزانە کە دەتوان سودی لێوەربگرن.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو وێب سایتەکە.

دوای کردنەوەی وێب سایتەکە پێویستە بچیتە بەشی Submit files دواتر بۆ هێنانی  فایلەکەت یاخود  ئەپ و نەرمەکاڵا کە کرتە لە Browse دەکەیت دواتر دەتەوێت پشکنین ئەنجام بدەیت، بۆ ئەو فایل و ئەپ و نەرمەکاڵایەی مەبەستە. سەیری ئەم وێنانەی خوارەوە بکە.

 

بەم شیوەیە دەتوانیت بزانیت ئەو ئەپ و نەرمەکاڵایە بەکاری دەهنێت زیانی هەیە یاخودنا بەهیوای سود وەرگرتن.

بۆچونی تۆ