کۆمپیوتەر 28, حوزه‌یران 2017

بەهێزترین کۆمپیوتەر لە جیهاندا بناسە!

چین ئەو وڵاتەیە کە هێندە نابێت دەستی بە دروستکردنی چیپ کردووە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە، بەڵام پیشەسازی بەرهەمهێنانی چیپ لەم وڵاتە لەو کاتەوە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەی جێگەی سەرەنجە ئەوەیە لە ئێستادا چیپە چینییەکان لەسەر بەهێزترین سوپەر کۆمپیوتەر لەجیهاندا جیگیرکراون و ئەو کۆمپیوتەرەی ئێمە باسی لێوە دەکەین هەر بە بەرهەمی وڵاتی خۆی بەهێزکراوە.

کۆمپیوتەرەکە کە ناسراوە بە Sunway TaihuLight بەڕێنوسی کوردی سەنوەی تایهولایت زیاتر لە ٤١,٠٠٠ چیپی لەخۆی گرتووە و دەتوانێت ٩٣ کوادرلییەن هاوکێشە لە چرکەیەک ئەنجام بدات. کە ئەمە دووجار خێراترە لە نەوەی داهاتووی بەهێزترین سوپەر کۆمپیتەر لەسەر ئەم گەردوونە کە پێدەچێت ئەویش هەر چینی بێت.

ئەو ڕێژە زۆرە سەرسوڕهێنەرەی هاوکێشە کە کۆمپیوتەری لەو جۆرە لە چاوتروکاندنێکدا دەتوانێت ئەنجامی بدات ئەوا دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت بۆ دەستخستنی دەیتا و زانیاری زۆر پێویست و سەرەنج ڕاکێش بۆ نمونە شێوە جیاوازەکان لە کەشوهەودا بۆ مانگێک یان ساڵێک یان تەنانەت بۆ دە ساڵیش.

کامیرۆن ئەندرێسن لە بی بی سییەوە سەردانی تایهولایتی کردووە لە ماڵەکەی خۆیدا لە سەنتەری نیشتمانی Supercomputing لە خۆڕهەڵاتی شاری Wuxi.

لەخوارەوە لەم بەستەرەی دانراوە ڤیدیۆ هەیە و بینەری ڕاپۆرتەکەی کامێرۆن بن کە گەشتێکی تایبەت دەکات بەناو ئەو سەنتەرە و زانیاری ورد دەربارەی ئەو کۆمپیوتەرە دەست دەخات:

http://www.bbc.com/future/story/20170621-meet-the-worlds-most-powerful-computer

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ