گووگڵ 29, حوزه‌یران 2017

گووگڵ خزمەتگووزاری گووگڵ نیوزی نوێکردەوە

گووگڵ نیوز یان هەواڵەکانی گووگڵ، خزمەتگووزارییەکی گووگڵە کە ١٥ ساڵ لەمەبەوبەر لەساڵی ٢٠٠٢ ڕاگەیەندرا. ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران گووگڵ لەبلاگی خۆیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەم خزمەتگووزارییەی نوێکردۆتەوە.

نوێکردنەوەکەی گووگڵ ڕووکارێکی جوانتر و ئاسانکاری زیاتر بەردەستخراوە بۆ خوێنەران. لە دیزاینە نوێیەکەدا لەبەشی ناوەڕاستدا هەواڵەکانی ڕۆژ دەبینرێت کە سوود لە سەدان سەرچاوە وەرگیراوە وە قەبارەی دەرکەوتنی هەواڵەکان لەچاو دیزاینی پێشوو گەورەترکراوە لە شێوازی دیتنی کۆمپیوتەر. وە لەبەشی سەرەوەشدا بەشی “For You” هەیە کە لەم بەشەدا گووگڵ ئەو هەواڵە پەیوەندیدارانەت بۆ دەدۆزێتەوە کە بەرکارهێنەرانی پێشتر بەردەوام لەدوای گەڕاون. هەروەها لۆکاڵ کە هەواڵە ناوخۆییەکان لێدەبینرێت جگە لەبەشی دیاریکردنی وڵات کە لەم بەشەدا هەواڵی پەیوەندیدار بەوڵاتێک دەخاتەڕوو. پۆلینی بابەتەکانیش وەک بەشی تەکنەلۆژی، سیاسیی، وەرزشی و هیتر دەکەوێتە لای چەپی ماڵپەڕەکە. هەروەها لەبەشی ڕێکخستنیش بەکارهێنەر دەتوانێت سەرچاوەی دیاریکراو بسڕێتەوە یان بلۆکی بکات.

بەستەری گووگڵ نیوز.

وێنە: جیاوازی دیزاینی ئێستا و پێشوو:

 

سەرچاوە:

بلاگی گووگڵ

بۆچونی تۆ