هەواڵ 12, ته‌مموز 2012

ماڵپەڕەکەمان نوێکردەوە وئێستا دیزایینە نوێکە لەبەر دەست دایە!

زۆر بەخۆشحاڵییەوە وبەوپەڕی شاناززییەوە ئەوە ڕادەگەیەنیین کە لەدوای هەوڵ وماندوبوونێکی زۆری دەستەی بەڕێوەبەر وئەندامانی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، توانیمان لەدوای ماوەیەکی زۆر دیکۆرێکی بە دڵی میوانان وسەردانکاران دیزاین بکەین وبیخەینە بەردەست.

لەم دیکۆر ودیزایینە نوێیەدا تەواوی شێوازی دەرکەوتنی بابەتەکان لەپەڕی سەرەتا گۆڕاوە وبە شێوەی بڵۆک بڵۆک بەشەکان دابەشکراون وبەشی هەواڵ لەسەرەوە بە شێوەی سلایدشۆو دانراوە وئەمە جگە لەوەی لەسەرەوە ناوی هەموو بەشەکان هەیە. لەم جارەدا چاکسازی تەوواو لە بەشەکاندا کراوە وگۆڕانکاریان تێدا ئەنجامداروە. لەسەر ڕوپەڕی سەرەتا بەشی ڤیدیۆکانمان زیاد کردووە کە دەکەوێتە خوار سلایدشۆکەی بەشی هەواڵ وئەو فێرکاری وبابەتانە لەوێ دادەنرێن کە ڤیدیۆیین.

سەبارەت بە باننەری ماڵپەڕ ئێستا تەنها لۆگۆ وقەبارەیەکی دیاریکراوی ڕیکلام دانراوە بۆ ڕیکلامەکانتان لە ماڵپەڕەکەمان واتە ئەم جار دەتوانیت لەسەری سەرەوەی ماڵپەڕەکەمان ڕیکلام بۆ خۆت بکەیت ئمە جگە لەوەی لە دەستە چەپی ماڵپەڕ کۆمەڵێک شتی تر هەیە بۆ خێرا گەیشتن پێیان وەکو پڕۆژکانمان وپێویستیەکان وفەیسبووک وتویتەر و…هتد.

ئێستا ماڵپپەڕەکە بەشی خوارەوەی بۆ زیاد کراوە وکردومانەتە سێ بەش و بەشێک لۆگۆکەی ماڵپەڕ وبەشێک زۆرترین بابەتی بینرا وبەشێکیش بۆ لینکی هاوڕێیان. هەر لە بەشی خوارەوە لینیکی ئێمە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە ولەوێوە دەتوانیت بچیتە پەڕی تایبەتی ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ماڵپەرەکە چاکسازی لە درێژەی بابەتیش دا کراوە وئێستا بەشێوازێک جوانتر بابەتەکان دەردەکەون وگونجاوترن بۆ خوێندنەوە وەک لەوەو پێش. ئەمانەو چەندین گۆڕانکاری تر ئەنجامدراون وهیوامان وایە کاتێک خۆش وسودێکی زۆر لە ماڵپەڕەکەمان وەرگرن وئەمجار چاوەڕێ پڕۆژە وبابەتی ناواز وتایبەت بکەن لە ماڵپەڕەکانمان.

دەستەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

بۆچونی تۆ