ئەپ و نەرمەکاڵا
29, حوزهیران 2017
کۆریای باکور مۆبایلێکی زیرەکی نوێی بە سیستەمێکی ناوخۆیی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای Mangyongdae Information Technology ـی کۆریای باکور مۆبالێکی زیرەکی نوێی بەناوی Jindallae 3 ڕاگەیاند، دیزاینی مۆبایلە نوێکە هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆنی کۆمپانیای ئەپڵە و دوگمەی ماڵەوەی هاوشێوەی مۆبایلی گالاکسی ئێجـە، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو باس لەوەدەکات دیزاینی مۆبایلەکە ناوخۆییە و سەرجەم پارچەکانی لە وڵاتەکەی بەرهەم هێنراون تەنانەت ڕوکاری ناوەوەی ئەپەکانیش، بەڵام شارەزایان دەڵێن ئەم مۆبایلە لە وڵاتی چین دروستکراوە بەڵام هیچ بەڵگە و زانیارییەکیان نییە تا ئێستا بۆ دوپاتی ئەو قسەیەیان.
تایبەتمەندییەکانی Jindallae 3 نەزانراون، بەڵام کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەڵێت مۆبایلەکە زیرەکە و دەتوانێت کردارگەلێکی زۆر ئەنجامبدات، خاوەنی چەندان ئەپڵیکەیشنی جیاوازە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانە و ئاسان کردنی ژیانی هاوڵاتیان.
مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش بەردەستن، خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە، کاردەکات لەسەر وەشانێکی گۆڕدراوی ئەندرۆید و لینوکس بەناوی Red Star کە دیزاینێکی خودی کۆریای باکوری لەسەر جێگیرکراوە.
وێنەی مۆبایلەکە

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.