10
گەرمترین 29, حوزه‌یران 2017 بۆچوون

ڤیڤۆ بەهاوکاری کواڵکۆم پەنجەمۆری تێکهەڵکێشراو بە ڕوونمای نمایشکرد

وەکو پێشبینیکرا، دوێنی ڕۆژی چوارشممە ڤیڤۆ بەفەرمی لە پێشانگای ساڵانەی MWC2017  لە شەنگهای پەنجەمۆری تێکهەڵکێشکراو لەگەڵ ڕوونمای نمایشکرد. ئەو تەکنەلۆژیایە پشتبەستووە بە تەکنەلۆژیایەک کە کۆمپانیای کوالکۆم گەشەی پێداوە و لەسەر مۆبایلێک کە تەنها نمونە بوو نمایشکرا و مۆبایلەکەش هاوشێوەی مۆبایلی ڤیڤۆ ئێکس پلەی ٦ بووە.

ڤیڤۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم جۆرە پەنجەمۆری ئەوان هیچ پێویستی بە دوگمەیەکی زیندوو نییە و پێیان وایە یەکەم جارە تەکنەلۆژیای لەم شێوەیە لەلایەن کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی مۆبایلی زیرەک نمایش بکرێت. ئەم تەکنەلۆژیایە هاوکارە بەوەی کە بتوانیت ئامێرێک بەرهەم بهێنیت کە ڕوونمایەکی پڕاوپڕ و لاشەیەکی پارێزراو لە تێچوونی ئاوی هەبێت.

شایەنی باسە ئەم تەکنەلۆژیاییە پشتی بە هەستەوەرەکانی پەنجەمۆری کوالکۆم بەستووە و توانای ئەوەی هەیە کە لەودیوی ڕوونمایەکی جۆری OLED کە ئەستوریەکەی ١.٢ملمە پەنجە بناسێتەوە و بتوانێت مۆبایلەکە بکاتەوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/zAp7nhUUOJE” width=”500″ height=”300″]

کواڵکۆم دەڵێت هەستەوەرەکانمان بۆ شوشە و کانزا لەم مانگەوە بۆ کۆمپانیاکان بەردەست دەبن و پێیان وایە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ لە ئامێرەکان جێگیربکرێن. پێشبینی دەکرێت هەستەوەر بۆ ڕوونماکان بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندن لە چارەکی چوارەمی ٢٠١٧ بۆ کۆمپانیاکان بەردەست بکرێن.

جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی دەنگۆکان ئەپڵ لە ئێستادا سەرقاڵی جێگیرکردنی هەمان تەکنەلۆژیایە لە نەوەی داهاتووی ئایفۆن بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەپڵ ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆربووەتەوە لە گەشەپێدانی ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە بەهۆی ئەوەی ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمە زۆر زۆر نزیکبووەتەوە.

لەڕاستیدا ئەپڵ لە ئێستادا لە کێبەرکێیەکی یاسایی گەرمدایە لەگەڵ کواڵکۆم لەسەر بابەتی LTE Modemـەکان بەمەش پێناچێت بەهیچ شێوەیەک کوالکۆم ئامادەبێت لە بەردەستکردنی تەکنەلۆژیاکەی بۆ نەوەی داهاتووی ئایفۆن. هەرچەندە ئەم ڕاگەیاندنەی ڤیڤۆ ئەوە دەگەیەنێت بەڵێ تەکنەلۆژیاکە بوونی هەیە و شتێکی شیاوە بۆ بوون. جێگایە بایەخە، کە جێگیرکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لەلایەن ئەپڵەوە لە نەوەی داهاتووی ئایفۆن دەبێتە خاڵێکی گرنگ و بەسوود تا بەسەر ڕکابەرە سەرسەختەکەیدا زاڵ ببێت کە سامسۆنگە چونکە پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی پەنجەمۆر لەسەر پشتی مۆبایلەکانی و دواینیشی گالەکسی نۆوت ٨ـە کە گوایە پەنجەمۆرەکەی لەسەر پشتی دەبێت.

پێت وایە ئەم تەکنەلۆژیایەی ڤیڤۆ و کوالکۆم وەکو دەستپێشخەری یەکەم سەرکەوتووبێت؟ لە کۆمێنت ڕای خۆت بنوسە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ