سامسۆنگ
1, تهمموز 2017
سامسۆنگ بڕاندی (ISOCELL)ی بە چوار جۆر ھەستەوەری کامێرا ڕاگەیاند

سامسۆنگ بنیادنانی کامێرای بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بەھەند وەرگرتووە ئەم جارەیان باسی بڕاندی(ISOCELL) دێتە کایەوە، کە خۆی دەگرێتەوە لە ھەستەوەرەکانی ئایزۆسێڵ کە لە وەشانی مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٤ ڕایگەیاندبوون. وە چوار جۆری کامێرا درووست دەکرێن و ھەریەکێک ئامانجێکی خۆی ھەیە لەژێر ناونیشانەکانی( خێرا، ڕووناک، بچووک، دووانە) خۆیان دەگرنەوە.
(ئایزۆسێڵی دووانە) دووانە کامێرا چەند ھەستەوەرێک لەخۆدەگرن، کە پێکەوە جێکراونەتەوە لەناو مەودایەکی بچووکدا لەناو کامێرایەکی سەردەمیانە. (ئایزۆسێڵی ڕووناک)ھەستەوەرە ڕووناککەرەوەکان زیاتر ھاوکار دەبن لە شوێنی کەم ڕووناک و کەمتر وێنەکان دەشێوێنن و ڕەنگی دیمەنەکان پاراوتر رادەگرن. (ئایزۆسێڵی خێرا)خێرایی گرنگترین کاریگەری ھەیە لەسەر ڕێکخستنی خۆکارانە(فۆکەس) لەگەڵ توانای تۆمارکردنی جوڵە خێراکانی جەستە ھەرچەند لە تاریکیش بێت، دووانە کامێرا تا ئێستاش باشترین تەکنەلۆژیای AF (Auto focus) پێشکەش دەکات. (ئایزۆسێڵی بچووک) دوواھەمین شتیش بچووکیە و قەبارەی پیکسڵەکانی (٠.٩⁄بۆ ١) مایکرۆمەترە کە وێنەی پڕ تایبەتمەندی بەرز پێشكهشدهكات.
هیوا سەدرەدین
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان