ئەندرۆید 4, ته‌مموز 2017

ئەو ئامێرانە کامانەن وەشانی (ئەندرۆید ئۆریۆ)ـیان پێدەگات؟

گووگڵ لە دواهەمین کۆنگرەی خۆیدا نوێکردنەوەی سیستەمی ئەندرۆیدی ڕاگەیاند، ئەویش لە ڕێگەی ناردنی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ. وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ چەند تایبەتمەندیەکی نوێ لەخۆ دەگرێت و بەمزووانە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستدەبێت. بۆ زانیاری زیاتری تایبەتمەندیەکانی وەشانە نوێیەکە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بکە گشت شتێکی نوێ لە Android O دا: تایبەتمەندییەکان و گۆڕانکارییەکان.

دوای ئەمانە، ئێستا دەنگ و باسی ئەم وەشانە تەنیا ئەوەیە کە ئایا وەشانەکە بۆ کامانە مۆبایلە زیرەکەکان دەگات؟ تا ڕادەیەک و بە گشتی، تەنها مۆبایلە نوێیەکان ئەم وەشانەیان پێدەگات. گووگڵ تاوەکو ئیستا بە فەرمی ئاشکرای نەکردووە کە وەشانەکە کەی بڵاودەکرێتەوە بۆ ئامێرەکانی، بەڵام؛ پێشبینیەکان دەڵێن کە وەشانەکە بە تەواوی لە مانگی ٨ی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە. ئێستا وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ بە کامانە مۆبایلی زیرەکی ئەندرۆید دەگات؟

مۆبایلەکانی گووگڵ؛ خێراترین وەشانیان پێدەگات. ئەم مۆبایل و ئامێرانە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات:

  • Google Pixel 2
  • Nexus Player
  • Pixel C
  • Pixel
  • Pixel XL

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە ئێستادا وەشانی تاقیکاری بۆ هەندێک مۆبایلەکانی گووگڵ بەردەستە بۆ تاقیکردنەوە. کەواتە ئەگەر ئێوە مۆبایلەکانی نێکسەس یان پێکسڵ بەکاردەهێنن دەتوانن وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ لەسەر مۆبایلەکانتان دابمەزرێنن، کرتە بکە. بۆ کۆمپانیەکانی دیکەش بەتەواوی کاتی بڵاوکردنەوە و گەیشتنی ئەندرۆیدی ئۆریۆ دیاریکراو نییە. لە خوارەوەش لیستی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی دیکەیە.

سامسۆنگ؛ خێرا نیە لە ناردنی وەشانەکان. سامسۆنگ هەمیشە لە ناردنی وەشانەکان بۆ مۆبایلەکانی خاو بووە، هەروەها جیاوازی ناردنی وەشانەکان بۆ مۆبایلە گالاکسیەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز دەبێت. تەنیا مۆبایلە نوییەکان پشتگیری دەکرێن، ئەوانەی کە تەمەنیان کەمترە لە دوو ساڵ. ئەم مۆبایل و ئامێرانە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات:

  • (Galaxy S8 (G950F, G950W
  • Galaxy Note 8
  • (Galaxy S8 Plus (G955,G955FD
  • (Samsung Galaxy S7 Edge (G935F, G935FD, G935W8
  • (Samsung Galaxy S7 (G930FD, G930F, G930, G930W8
  • (Samsung Galaxy A3 ( 2017)(A320F
  • (Samsung Galaxy A5 ( 2017)(A520F
  • (Samsung Galaxy A7 (2017) (A720F, A720DS
  • (Samsung Galaxy A8 (2017) (A810F, A810DS
  • Samsung Galaxy C9 Pro
  • (Samsung Galaxy J7 Prime (G610F, G610DS, G610M/DS
  • (Samsung Galaxy J7  (2016) ( J710F, J710FN, J7108
  • (Samsung Galaxy A9 (2016)(SM-A9100
  • (Samsung Galaxy A7 (2016) (A710F, A710DS
  • (Samsung Galaxy A5 (2016) (A510F, A510F 
  • (Samsung Galaxy A8 (2016) (A810F, A810DS

سۆنی، هەمیشە هەوڵی داوە لە ناردنی وەشانەکان سەرکەوتوو  و خێرا بێت، مۆبایلی ئێکس زێد پریمیەم لە لوتکەی ئەو لیستە مۆبایلە دەبێت کە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات. سۆنی یەک لەو کۆمپانیانەیە کە خێرا وەشانەکان دەنێرێت. زۆرترین مۆبایلەکانی ئێکسپێریا وەشانەکەیان پێدەگات. ئەم مۆبایل و ئامێرانە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات:

  • Sony Xperia XZ Premium
  • Sony Xperia L1
  • Sony Xperia XZS
  • Sony Xperia XA1
  • Sony Xperia XZ
  • Sony Xperia XA1 Ultra
  • Sony Xperia X Performance
  • Sony Xperia X
  • Sony Xperia X Compact

ئێچ تی سیش تا ئەندازەیەک یەک لەو کۆمپانیایانەیە کە خێرا وەشانەکان دەنێرێت. ئێچ تی سی پشتڕاستی کردووەتەوە کە دوایین مۆبایلەکانی وەسانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات، هەروەها مۆبایلی ئێچ تی سی یو ١١ لە لووتکەی لیستی مۆبایلەکانی ئێچ تی سی دەبێت کە وەشانەکەیان پێدەگات.  ئەم مۆبایل و ئامێرانە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات:

  • HTC U11
  • HTC U Ultra
  • HTC U Play
  • HTC Desire 10 Pro
  • HTC Desire 10 Lifestyle
  • HTC 10 Evo
  • HTC 10

ئەو مۆبایلانەی ئێڵجی کامانەن پشتگیری ئەندرۆید ئۆ دەکەن؟

  • LG G6
  • LG G5
  • LG V20
  • LG V10
  • LG Nexus 5X

هواوەی ئامادەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی دوای بڵاوکردنەوەی وەشانەکە، بە مۆبایلەکانی هواویش دەگات. هواوی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر مۆبایلەکانی تاقیکردووەتەوە. ئەو مۆبایلانەی هواوەی کامانەن پشتگیری ئەندرۆید ئۆ دەکەن؟

  • (Huawei P10 (VTR-L09, VTRL29, VTR-AL00, VTR-TL00
  • (Huawei Honor 9(AL00, AL10, TL10
  • Huawei Y7 Prime
  • (Huawei Nova 2 (PIC-AL00
  • (Huawei Nova 2 Plus (BAC-AL00
  • Huawei Y7
  • Huawei Honor 8 Pro
  • Huawei P10 Plus
  • Huawei Mate 9 Porsche Design
  • Huawei Mate 9
  • Huawei P10 lite
  • Huawei Mate 9 Pro
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ