10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 6, ته‌مموز 2017 بۆچوون

سناپچات بە ٣ تایبەتمەندی ناوازە نوێکرایەوە

لە نوێترین نوێکردنەوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات؛ ٣ تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەران بەردەستکران، ئەوانەش تایبەتمەندیەکانی گۆڕینی دەنگ و ناردنی بەستەر و دانانی پاشبنەما بۆ وێنەکان بە شێوەیەکی نایاب و سەرنجڕاکێش.

سناپچات هەمیشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و ئینستەگرام جیاواز بووە، لەم نوێکردنەوەیەشدا نویترین تایبەتمەندیەکانی خۆی ڕاگەیاند کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێن، تایبەتمەندیە نوێیەکان بخوێنەوە.

تایبەتمەندی Paperclips: لە ڕێگەی ئەم دووگمەیەوە، دەتوانیت بەستەرەکان بنێریت و بە شێوەیەکی ناوخۆیی لە ئەپەکەدا دەکرێنەو، لە ڕابردوودا سناپچات تەنها ئەو بەستەرانەی پشتگیری دەکرد کە ڕێکلام بوون، بەڵام لە ئێستادا؛ هەموو بەکارهێنەران دەتوانن هەموو جۆرە بەستەرێک بنێرن بە شێوەیەکی خێرا، ئەویش لە ڕێگەی کرتە کردن لە وێنۆچکەی فەرمی بەستەرەوە لە بەشی سەرەکی ئەپەکە.

تایبەتمەندی کاریگەرکردنی دەنگ: نوێترین تایبەتمەندی سناپجاتە و تیایدا بەکارهێنەران دەتوانن؛ دەنگی خۆیان بگۆڕن بۆ دەنگی جیاواز لە ڕێگەی کاریگەرە تایبەتەکانەوە کە لەم وەشانە نوییەدا بەردەستبوون. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی دەنگ لە بەشی سەرەکی ئەپەکە، پاشان کرتە لە دەنگەکان بکە و بینێرە بۆ هاورێکانت.

تایبەتمەندی گۆڕینی پاشبنەما: لە باشترین تایبەتمەندیەکانی تۆرەکەیە و تیایدا؛ بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەیەک بگرێت و پاشان لە ڕیگەی وێنۆچکەی بڕەڕەوە، لاشەی هاوڕێکانت دیاریبکە و پاشان بە شێوەیەکی نایاب دەتوانیت پاشبنەمای وێنە و لاشەکە بگۆڕیت بۆ شێوەی جیاواز. تاقیبکەرەوە!

ئەمە نوێترین هەنگاوی سناپچات بوو بۆ باشترکردنی تۆڕەکەی و پاشان گەڕاندنەوەی هەندێک  بەکارهێنەر کە لە ڕابردوودا لە دەستی دابوون. وەکو بەکارهێنەرێکی سناپچات؛ تایبەتمەندیە نوێیەکانت بە دڵە!؟

[su_youtube url=”https://youtu.be/T8QAq3eIKDM” width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ