ئای ئۆ ئێس
6, تەممووز 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(١٠)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
iShrug

بێزاربوویت لەم ئیمۆجیانەی ئستا بوونیان هەیە و بەکاریان دێنیت؟ ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە شوێوازێکی نوێت لە ناردن و نوسینی ئیمۆجییەکان پێشکەش دەکات لە ناو ئەپی iMessage دا دەتوانیت ئیۆجییەکان بەکاربێنیت و بی نێریت بۆ هاوڕێیانت.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
DMD vClone

ئەم ئەپڵیکەیشنە ڕێگەت پێدەدات ڤیدیۆ دروست بکەیت بە دانانی شتێک یان کەسێک زیاد لە یەک جار لە ناو ڤیدیۆکەدا و بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەشە جیاکراوەکان لە جوڵەی خۆیاندا دەبن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن کرتە بکە.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Minibudget Pro

کاری ئەم ئەپڵیکەیشنە لە بواری بەڕێوەبردن و ئاگاداربوونە لە کارەکانی بۆرسە.
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Reckless Racing 2

پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکان یارییەکی نوێیە و تازە بووەتە خۆڕایی، ئەم یارییە زیاد لە 20 ئۆتۆمبێلی خێرا و 28 ڕێگای جیاواز لە خۆ دەگرێـت، هەروەها ڕێگای خۆڵ و قیریش لە خۆ دەگرێت.
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.