ئەپ و نەرمەکاڵا
6, تهمموز 2017
باشترین ئەپە نوێیەکانی ئەندرۆید

سیستەمی ئەندرۆید بەردەوامە لە گەشە و لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک ئەپی نایاب و نوێ بۆ کۆگاکەی زیادکراون، بینەری باشترینیانبن.
١-Firefox Focus
ئەم وێبگەڕە نوێیە لە لایەن کۆمپانیای مۆزێللا دروست کراوە و گرنگییەکی زۆر بە پارێزراوی و توانای سڕینەوەی وشە تێپەڕەکان دەدات.
داگرتن

٢- Child lock launcher
ئەم ئەپە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی مۆبایلەکانیان دەدەن بە منداڵەکانیان و لە ڕێگایەوە دەتوانن کۆنترۆڵی مۆبایلەکە بکەن و دیاری بکەن منداڵەکەیان دەتوانێت کام ئەپانە بەکاربهێنێت و تا چ کاتێک دەتوانێت بەکاریان بهێنێت، هەروەها بەکاردێت بۆ ڕێگرتن لەوەی منداڵەکان مۆبایلەکان بخەنە دۆخی بێدەنگییەوە(silent mode) و زۆر شتی تریش کە گرنگن بۆ دایکان و باوکان.
داگرتن

٣-Triangle
ئەپێکی نوێی گووگڵە بۆ پاراستنی دراوە(data)ی ئینتەرنێتەکەت لە ڕێگای سنوردارکردنی بەکارهێنانی دراوە لە لایەن ئەپەکان بە خواستی خۆت.
داگرتن

٤-Grasshopper
ئەپێکە بۆ ئەو کەسانەی خوازیارن سەرەتاکانی کۆد کردن و پڕۆگرامسازی فێرببن و بە وتەی گەشەپیدەرانی ئەپەکە بەکارهێنەر دەتوانێت بە تەرخانکردنی تەنها ٥ خولەک لە ڕۆژێکدا سوود لە ئەپەکە وەربگرێت.
داگرتن

٥-Shortcutter quick settings
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە خواستی خۆت لە ٤٢ کورتکراوەی بەسوود هەڵبژێریت و زیادیان بکەیت بۆ شریتی کورتکراوەکانی مۆبایلەکەت و سوودیان لێ وەربگریت، تەنها بۆ ئەو ئامێرانەیە کە لەسەر وەشانی نوگەت کار دەکەن.
داگرتن

٦-English grammar basics
ئەپێکی سادە و بەسوودە بۆ فێربوونی ڕێزمانی ئینگلیزی.
داگرتن
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.