دیزاین 8, ته‌مموز 2017

چیرۆکی یەکەم وێنەی خودیی(سێڵفی)

چیرۆکی یەکەم وێنەی خودی(سێڵفی) وێنەکە بە ڕەش و سپی چرکێنراوە لە ساڵی ۱۹۲٦، دوو هاوسەری تێدایە کە جۆرێک داریان بە دەستەوەیە کە لە داری سێڵفی دەچێت و وێنەی خۆیان دەگرن لە شەقامی “وارویکشایر”، کە تیایدا دەژیان لە دوای ساڵێک لە هاوسەرگیریان. وێنەکە لە کۆوێنە(ئەلبووم)ــێکی خێزانی هۆگز دۆزرایەوە . نەوەی ئەو دوو هاوسەرەی لە وێنەکەدا دەرکەوتون کە ناوی ئالن کلێڤەرە لە شاری کمبریا لە ئینگلتەرایە بەم جۆرە لەسەر وێنەکە دەدوێت “ئەو وێنەیە وێنەیەکی زۆر خۆشەویست بووە لە لای باپیری، کە کاری پیانۆ ژەنین بووە لە فیلمە بێدەنگەکاندا” . وە ئالن ئەوەشی دووپاتکردەوە کە هیوای ئەوەی دەخواست کە باپیری ئەم داهێنانەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکردایە، ئەوا لەو دەمەدا پارەیەکی زۆر باشی بە چنگ دەکەوت ،ئەوەیشی نەشاردەوە کە ئەو زۆر شانازی بە بڵاوبوونەوەی وێنەکە دەکات بە گشت جیهاندا ئەوەش دەبووە هۆی خۆشحاڵکردنێکی بێ پایانی باپیری ئەگەر لە ژیاندا بمابایە. گۆڤاری تایمز لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە کە داری سێڵفی بە یەکێک لە مەزنترین داهێنانەکان هەژمار دەکرێن بۆ ساڵی ۲۰۱٤، کە لە وڵاتانی ئاسیا بە گشتی و چین بە تایبەتی هەوادار و بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ