هەواڵ 7, ته‌مموز 2017

قازانجی ئێڵ جی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ لە پێشبینییەکان کەمترە، هۆکاری سەرەکیش بەشی مۆبایلە

کۆمپانیای ئێڵ جی ئاماری خەمڵێنراوی خۆی بۆ مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە کە کۆمپانیاکە تەنها ٥٧٤.٤٩ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، هەرچەندە ئەم بڕە بە ڕێژەی ١٤٪ زیاترە لە قازانجی هەمان چارەکی ساڵی پار بەڵام کەمترە لەوەی شارەزایان پێشبینییان دەکرد(کە ٦٥٤ ملیۆن دۆلاربوو).

وا دیارە هۆکاری سەرەکی ئەم قازانجە کەمەش بەشی مۆبایلی کۆمپانیاکەیە، چونکە لە کاتێکدا ئامێرەکانی ناوماڵ و تی ڤییەکانی کۆمپانیاکە قازانجیان بۆ کۆمپانیاکە دەستەبەر کردووە بەشی مۆبایلی کۆمپانیاکە زیانی کردووە(بە بڕی زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دۆلار)، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت واتای ئەوەیە بۆ نۆیەم چارەک بەدوای یەکدا بەشی مۆبایلی کۆمپانیاکە زیانی کردووە نەوەک قازانج، ئەمەش بەهۆی خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ڕیکلامەکانی مۆبایلی جی ٦ و فرۆشی خراپی مۆبایلە مام ناوەند و نزمەکانی کۆمپانیاکەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە سامسۆنگی هاونیشتمانی ئێڵ جیش هەر ئەمڕۆ ئامارەکانی خۆی بڵاوکردەوە و قازانجێکی ئێجگار زۆری کردووە، کرتە بکەن و خوێنەری ئامارەکانی سامسۆنگبن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ