بابەتی گرینگ
8, تەممووز 2017
سامسۆنگ بەرزترین ڕێژەی قازانجی تۆمارکرد لە مێژووی خۆیدا

سامسۆنگ دەڵێت باشترین قۆناغی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بووە، بە درێژایی مێژووی خۆی. بە پشتبەستن بە هەواڵە فەرمیەکانی سامسۆنگ؛ کۆمپانیاکە ٥٢ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و لەو بڕەش ١٢.١١ ملیاری قازانج بووە، کە ئەم بڕە ٧٢٪ زیاترە لە قازانجی هەمان چارەکی پار و پێشبینییەکانی شارەزایانی تێپەڕاندووە.
ئەم قازانجە، زۆرترە لە قازانجەکانی سێ ساڵی ڕابردوو. سامسۆنگ زانیاری زیاتری نەدرکاندووە بەڵام؛ هەر دەربارەی ئەم قازانجە زۆرە سامسۆنگ دەڵێت کە بەرهەمەکانی تر وەک ڕوونما و چیپ هۆکاری ئەم قازانجە زۆرەی کۆمپانیاکەن، وە زۆرترین قازانجی کۆمپانیاکەش لە چارەکەکانی ئەم دواییەی ئەمساڵ، بەهۆی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی ئێس ٨ بووە.
دوێنێ هەندێک لە کۆمپانیاکان ئاماری قازانجی خۆیان بڵاوکردەوە و کۆمپانیای سامسۆنگیش یەکێک بوو لەوان. خوێنەری ئەم بابەتانەش بن:
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.