ئای ئۆ ئێس
9, تهمموز 2017
باشترین یارییە نوێیەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

گەشەپێدەران بەردەوامن لە دروستکردنی یاری بۆ دوو سیستەمە ڕکابەرەکە و ڕۆژێک تێناپەڕێت تیایدا کۆمەڵێک یاری نوێ بۆ کۆگاکانی ئەم دوو سیستەمە زیاد نەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵێک لە باشترین یارییەکانی هەفتەی ڕابردوو دەکەین.
١-Botheads
یارییەکی فیزیاییە تیایدا کۆمەڵێک ڕۆبۆتی فڕیوی بچوک کۆنتڕۆڵ دەکەیت و خۆت لە کۆمەڵێک بەبەستی جۆراوجۆر لادەدەیت، ئەو شوێنانەی پیایاندا تێدەپەڕیت ڕووناک دەبنەوە و جیهانەکەت بۆ ڕووناک دەکەنەوە.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٢-Drop wizard tower
کۆمەڵێک شەڕانگێز هەموو جادووگەرەکانی دورگەکەیان گرتووە و دەستیان بەسەر هێلکە کۆنە بەنرخەکەدا گرتووە! تۆش کە یەکێکیت لە جادووگەرەکان خۆت دەرباز دەکەیت و بەسەریاندا سەردەکەویت و هێلکەکە دەدۆزیتەوە لەم یارییە ڕەنگاوڕەنگە شێوە کۆنەدا.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
٣-Trail of treasures
ئەم یارییە هاوشێوەی Pokemon GO بەندە لەسەر شوێنی ڕاستەقینەی خۆت و تیایدا شوێنە هەمەجۆرەکان دەگەڕێیت بۆ دۆزینەوەی گەنجینە و کێبڕکێ کردن لەگەڵ کەسانی تردا.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
٤-Traffic panic boom town
یەکێکی ترە لەو یارییانەی تیایدا شارێک بنیاد دەنێیت، شارێک کە لە ناوەڕاستی بیاباندایە لەسەر دەستت دەبێتە شارێکی جوان و ڕەنگاوڕەنگ و پڕ لە باڵەخانە و دوکان و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر! یارییەکی چڕ و پڕە و بەکارهێنەر هەروا زوو لێی بێزار نابێت.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
٥-SIEGE: Titan wars
یارییەکی سەرهێڵی جەنگییە کە کۆمەڵێکی زۆر کاردی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت و تیایدا شەڕ لەگەڵ کەسانی تردا دەکەیت.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
٦-Mini DAYZ
یارییەکە لە جۆری مانەوە(survival) کە تیایدا لە جیهانێکی وێرانبوودا بەرەنگاری زۆمبییەکان دەبیتەوە و بەدوای خواردن و کەل و پەلدا دەگەڕێیت و مرۆڤی تر دەدۆزیتەوە و دەتوانیت شەڕیان لەگەڵ بکەیت یاخود ببیتە هاوڕێیان.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
٧-That`s lit
گارێت پێویستی بە کرێمی دژە خۆرە! مەهێڵە بسوتێت! یارییەکی پێکەنیناوییە بازهەڵدانێکی زۆر لەخۆ دەگرێت بۆ هەڵگرتنی دژەخۆر و پاراستنی گارێت لە سوتان.
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ ئەندرۆید
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.