ئەپ و نەرمەکاڵا
10, تهمموز 2017
ڤیڤۆ دوو مۆبایلی بە ناوەکانی X9s و X9s Plus ڕاگەیاند کە خاوەنی دوو هاوێنەی کامێرای سێڵفین




کۆمپانیای ڤیڤۆی چینی دوو نەوەی نوێی لە مۆبایلی X9 ڕاگەیاند کە ئەوانیش بریتین لە X9s Plus و X9s، ڤیڤۆ دەیەوێت لەم هەنگاوەی دا ڕکابەری LG و Oppo و Alcatel بکات کە بە بەرزی توانستی پاتری و بەرزی ڕونی و لە وێنەکانیاندا دەناسرێنەوە، و لەسەر وەشانی 7.0 ی نوگەت کاردەکەن هەروەها خاوەنی دوو هاوێنەیە لە کامێرای پێشەوەیدا بۆ پیشاندانی وێنەیەکی ڕوونتر و جوانتر.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی X9s Plus:
- توانستی پاتری 4,015mAh.
- پڕۆسێسەر:Snapdragon 652
- ڕامی 4 گێگا بایت.
- بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت.
- وەشان: 7.0 Android Nougat.
- ڕوونما 5.85 ئینچ و جۆری Full HD AMOLED.
- کامێرای پشتەوە 16مێگاپێکسڵ ، کامێرای پێشەوە دوو هاوێنەیە یەکەمیان بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ و دووەمیان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ.
- خاوەنی پەنجەمۆرە.
- نرخی 440 دۆلارە.
سەبارەت بە مۆبایلی X9s قەبارەی ڕوونماکەی بچووکترە و توانستی پاترییەکەی کەمترە، هەروەها خاوەنی دوو هاوێنەیە لەبەشی پێشەوەی مۆبایلەکەیدا.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.