ئامێرە هەمەجۆرەکان
11, تەممووز 2017
سۆنى وەشانێکى نوێ لە ئامێرى (پلەى ستەیشن ٤ پرۆ) بە ڕەنگێکى نوێ ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیاى (سۆنى) یابانى وەشانێکى نوێی لە ئامێرى یارى (پلەى ستەیشن ٤ پرۆ) بە ڕەنگى سپى ڕاگەیاند، کە وەشانێکى تایبەتە بەیارى (Destiny 2).
بیرگەى وەشانە نوێکە ١ تێرابایت دەبێت و ژمارەیەکى دیاریکراوى لێ بەرهەمدێت، نرخەکەیشى تەنها ٤٤٩ دۆلارى ئەمەریکى دەبێت. سەبارەت بە کاتى کەوتنە بازاڕیشى، بڕیارە ٦ى مانگى ئەیلول جۆرەى نوێکە بخرێتە بازاڕەکانى جیهان.
لەتەک ئەمەشدا زلهێزەکەى یابان ئاماژەى بەوە داوە کەوا کۆنترۆڵ (دەسکى) وەشانە نوێکە هەمان ڕەنگى دەبێت واتە ڕەنگى (سپى)، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەوا زیاتر بەیەکەوە بگونجێن.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".