لینوکس
11, تهمموز 2017
ئێستا ئوبونتو لە ویندۆز ستۆر بەردەستە
هەروەک لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی (Build 2017) ئاماژەی بۆکرد مایکرۆسۆفت سیستەمی کارگێڕی ئوبونتوی خستەناو ویندۆز ستۆر (کۆگای ئەپڵیکەیشنەکانی) بۆ ویندۆز ١٠.
ئوبونتو کەیەکێکە لە دابەشکراوەکانی سیستەمی کارپێکەری لینکوس، وە هاوشێوەی دابەشکراوەکانی دیکەی لینکوس سەرچاوە کراوەیە. کاتێک بەکارهێنەری ویندۆز ١٠ ئەپڵیکەیشنی ئوبونتو لە ویندۆز ١٠ دابەزێنێت دەتوانێت لەڕێگای شێوازی فرماندان واتە (Command Line Interface) ئوبونتو بەکاربهێنن وە لەم ڕێگایەوە دەتوانن فرمانەکانی bash, ssh, git, apt وە زیاتریش لەمانە بنووسن.
بەستەری فەرمی داگرتنی ئوبونتو لەسەر ویندۆز ١٠

پێداویستییەکانی داگرتن بۆ دامەزراندن:
- سیستەمی بەکاربەری ویندۆز ١٠ وە ٦٤ بیت بێت
سەرچاوەکان:
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم