فۆتۆگرافی 11, ته‌مموز 2017

کانون ME20F-SH ئەو کامێرایەیە کە سەرجەم دەزگاکان و توێژەرانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە

وادەی دەرکەوتنی ئەم کامێرایە بۆ یەکەمین جار لە کۆنگرەی (سی ئی ئێس ٢٠١٧) بوو کە لە شاری لۆس ئەنجلس ئەنجامدرا و لەلایەن دەستەی وەگەڕخەرانی کانون لە کۆنگرەکەدا ئەو کامێرایە ناسێنرا کە تا ڕادەیەک شتێکی نامۆ بوو بۆ گشت لایەک.

وێنەی نمایش کردنی کامێراکە لە کۆنگرەی سی ئی ئێس ٢٠١٧

تایبەتمەندیەکانی ئەم کامێرایە چییە تا ئەم هەموو کەسایەتیانە بە خۆیەوە سەرقاڵ بکات؟

بە شێوەیەکی گشتی ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:
کێش: ١,١ کیلۆگرامە تەنیا لەشی کامێراکە (بەبێ هاوێنە)
قەبارە:درێژی ٤,٤ ئینچ (١١٣ملم), پانی ٤ ئینچ ( ١٠٢ملم), بەرزی ٤,٥ ئینچ (١١٦ ملم)
هەستەوەر(سێنسەر): لە جۆری سیمۆسە و فوول فرێمە(٣٥ملمە)

فلتەر: فلتەری ئێن دی ببە هەموو ت ئاستەکانیەوە، فلتەری ئای ئاڕ کەت (کە هەردووکیان پشتگیری کراون بە ماتۆڕی مانوێل و ئەوتۆ) جگە لەوەی کە فلتەری ڕووناکی گامای تێدایە بۆ پەرت کردنی ڕووناکی گاما.

هاوێنە(لێنز): پشتگیری هاوێنەکانی جۆری (ئی ئێف) دەکات کە تایبەتن بە کامێرا فوولفرێمەکان، ئەمە جگە لەوەی کە پشتگیری سەرجەم هاوێنەکانی جۆری سی (وێنە سینەماییەکان) دەکات.

توانای ئای ئێس ئۆ (ئایزۆ): بەرزترین توانای ئای ئێس ئۆی دەگاتە ٤,٠٠٠,٠٠٠ چوار ملیۆن! کە ئەمەش یەکەم پێوانەی جیهانیە بۆ کامێرایەک کە بەو ڕادە زۆرە بوونی هەبێـت.

شایانی باسە ئەم کامێرایە بە هیچ جۆرێک ڕوونما(شاشە) لە خۆ ناگرێت و پێویستە لە ڕێی دەرچەی ئێج دی ئێم ئای ڕوونما پەیوەست بکرێت.
وە توانای دەست بەسەرداگرتنی بەرنامە و ڕێکخستنەکان تەنیا لە ڕێگەی دەرچەی دەست بەسەرداگرتن (کۆنتڕۆڵکردن دەبێت).

دەرچەکانی کامێراکە

بۆچونی تۆ