10
ئەندرۆید 15, ته‌مموز 2017

لە (کەى ئاى تى ئێن)ەوە، گرنترین پێشبینیەکان بۆ (نۆت ٨) بخوێنەوە!

سامسۆنگ ئەو کۆمپانیایەی کە ھەرەسی نەھێناوە لە کەوتنی لەهەر بوارێکی تەکنەلۆژی دا، بەڵکو لەکاتی ھەستانەوەی ھەنگاوی باشتری ناوە، ھەروەک چۆن لە مۆبایلی پێشووی کە (نۆت ٧) بوو  دەستی بە درووستکردنی کردەوە لەڕێگەی چارەسکردنی ھەڵەکانی پێشووی. کێشەی گەورەی سامسۆنگ لە (نۆت ٧)دا دا لاوازی پاتری بوو، ئەم جارەیان هەوڵ دەدات بە تەکنەلۆژیای نوێتر و نزمکردنەوەی ڕێژەی میلی ئەمپێری مۆبایلەکەی لایەنی پاتری باشتر بکات. لەخوارەوە گرنگترین ئەو پێشبینیانە دەخەینە ڕوو درەبارى تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە، کە ئەگەری زۆرە ڕاستبێت.

١. ڕوونی ڕوونماکەی

واپێشبینی دەکرێ کە خاوەن ڕوونمای 4K بێت و ھەندێک لە شارەزایان ئاماژەیان پێداوە. ھەروەھا ماڵپەڕی بەناوبانگی (جی ئێس ئێم ئەرینا) پێشبینی کردووە ئەو تایبەتمەندییە لە ڕوونماکەیدا بەردەست بێت.

 

٢. کامێراکەی

پێشبینی دەکرێ خاوەن دووانە کامێرا بێت کە قەبارەکەی ١٢ یان ١٣ مێگاپێکسڵ دەبێت، زۆرینەی سەرچاوە تەکنەلۆژیەکانیش ئاماژەیان پێیداوە. بەڵگەی تر ئەوەیە کە مۆبایلە نوێیەکانی دووانە کامێرای لەخۆگرتوە، لەوانەش (سی ١٠) (جەی ٧ پڕۆ). ھۆکاری ھەرە گەورەش کە ئەم پێشبینیانە بە ڕاست دادەنێت ئەوەیە کە بەرگی پارێزەر بۆ ئەم مۆبایلە درووستکراوە، کە شوێنی دووانە کامێرا بەڕوونی دیارە لەسەر پارێزەرەکە ئەمەش زۆر نزیک دەبێتەوە لە ئەگەری تەواو ڕاستی.

 

٣.قەبارەی ڕام

شارەزایانی چین ئەمجارەیان بابەتی ڕام ئاشکرا دەکەن و دەڵێن بە دڵنیاییەوە کە قەبارەی ڕامی مۆبایلەکە  ٦ گێگابایت دەبێت. جگە لەوەش دەڵێن پڕۆسێسەرەکەی دواین نەوەی پڕۆسێسەری کۆمپانیای کواڵکۆم دەبێت کە سناپدراگۆن ٨٣٥ـی 10 نانۆمەترییە.

تاگەکان نۆت٨ نۆتی٨
بۆچونی تۆ