ئەندرۆید
17, تەممووز 2017
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سامسۆنگ دەربارەی فرۆشی گالەکسی ئێس ٨ دەدوێت

هەفتەی پێشوو کۆمەڵێک ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە کرد کە فرۆشی مۆبایلەکانی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس لە هی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج کەمترن لە هەمان ماوەی بەردەستبوونیاندا، هەر زوو ئەمە لە لایەن سامسۆنگەوە ڕەت کرایەوە.
بەم دواییانەش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دی جەی کۆ لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە فرۆشی دووانەکەی ئێس ٨ بە ڕێژەی ١٥٪ لە هی ئێس ٧ و برا گەورەکەی زیاترە! وتیشی کە پێشبینی ئەوە دەکەن فرۆشی دوو مۆبایلەکە لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوام بەرزبێت.
سامسۆنگ ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە مانگی داهاتوو گالەکسی نۆت ٨ بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت بەڵام مۆبایلەکە تا مانگی داهاتووتر بەردەست نابێت بۆ کڕین.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.