ئای ئۆ ئێس
18, تهمموز 2017
دووبارە سامسۆنگ پارچەیەکی گرنگ لە ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو بەرهەم دەهێنێت

ڕاپۆرتەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە سامسۆنگ و ئەپڵ گەیشتوونەتە ڕێکەوتن تاوەکوو کۆمپانیا کۆرییەکە پڕۆسێسەری A12ی ٧ نانۆمەتری بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو بەرهەم بهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٣وە ئەپڵ پشت بە کۆمپانیای TSMC تایوانی دەبەستێت بۆ بەرهەم هێنانی پڕۆسێسەرەکانی.
سامسۆنگ کۆمەڵێک ئامێری سەروو وەنەوشەیی پێشکەوتووی کڕیوە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرەکان بۆ ئەپڵ، بە پێی سەرچاوەیەک لە دوای ڕێکەوتنی سەرکەوتووی نێوان دوو کۆمپانیاکە بۆ دابین کردنی ڕوونمای Oled لە لایەن سامسۆنگەوە بۆ ئایفۆنە تایبەتەکەی ئەپڵ کە ئەگەری زۆرە ناوی ئایفۆن ٨ بێت، هەردوو کۆمپانیا زەبەلاحەکە ئەم ڕێکەوتنە نوێیەیان کردووە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.