هەواڵ
19, تهمموز 2017
نێتفلیکس ١٠٠ ملیۆن بەشداربووی تێپەڕاند
نێتفلێکس کە خزمەتگووزاری پەخشەری سەرهێڵە بۆ فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی، ڕایگەیاند کە ژمارەی بەشداربووەکانی ١٠٠ ملیۆن بەشداربووی تێپەڕاندووە، ئەمەش سەرکەوتنێکە بۆ نێتفلیکس، وەک ئاشکرایە بەشداربوون لە نێتفلیکس بەخۆڕایی نییە.
ڕۆژی دووشەممە واتە ١٧ی تەمموز کۆمپانیای نێتفلیکس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی بەشداربووانی ١٠٤ ملیۆنی تێپەڕاندووە وە ٥.٢ ملیۆن بەشداربوو تەنیا لە سێ مانگی ڕابردوو هاتوونەتە نێو خزمەتگووزارییەکەیان، وە لەنێویشیاندا نێتفلیکس لە ئەمریکادا بەربڵاوترینە بەوەی ٥٠ ملیۆن بەشداربووی لەو وڵاتەدا هەیە.

نێتفلێکس جگە لەکاری پەخشکردن کاری بەرهەمهێنانی زنجیرەکانیش دەکات هەر بەم هۆیەشەوە داهاتی کۆمپانیاکە خۆی لە ٧٨ ملیار دۆلار دەبینێتەوە کەتەنانەت لە چەند کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمیشی تێپەڕاندووە لەوانە (21st Century Fox) کە ئەویان داهاتی بە ٥٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
سەرچاوە:
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم