بابەتی گرینگ
19, تەممووز 2017
سامسۆنگ ڕەنگێکی نوێ بۆ گالەکسیەکانی ئێس ٨ بەردەستدەکات

دوای بڵاوکردنەوەی پێشەکی ڤیدیۆیی بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕەنگی شینی ئاویی زنجیرەی ئێس ٨ـی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەستکرد.
مۆبایلەکانی ئێس ٨ ڕاگەیاندران بە چەند ڕەنگێکی جیاواز و یەک لەو ڕەنگانەش شینی ئاویی بوو، ئێستا ڕەنگەکە تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەستە. ئەم ڕەنگە پێشتریش لە ساڵی ڕابردوو بۆ هەردوو مۆبایلەکانی ئێس ۷ – ئێس ۷ ئێج ڕاگەیاندرا بوو و جێی دڵخوازی زۆربەی هەوادارانی مۆبایلی گالەکسی بوو، بۆ ئەمساڵیش ئەم ڕەنگە بە بەر مۆبایلەکانی ئێس ٨ دەبینین.

ئێستا مۆبایلەکانی ئێس ٨ بەم ڕەنگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەستە، دەتوانیت گالەکسی ئێس ٨ – ئێس ٨ پڵەس بەم ڕەنگە بکڕیت لە ڕێگەی samsong.comـەوە یاخوود لە ڕێگەی کۆگای BestBuyـەوە. ڕاگەیاندنی ئەم ڕەنگە لە لایەن سامسۆنگەوە کاری نەکردووەتە سەر گۆڕینی شێوە یاخوود تایبەتمەندی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.