گەرمترین
21, تەممووز 2017
ئێڵجی مۆبایلی Q8ـی ڕاگەیاند
دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیای ئێڵجی چه‌ند ڕۆژێک لەمەوبەر به‌رهه‌می ئێڵجی Q6 ڕاگەیاند، دوێنێ دووبارە کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی لە هەمان زنجیرە بە ناوی ئێڵجی Q8 ڕاگەیاند.
ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیەی ئێڵجی ئه‌وه‌یه که له ڕووی دیزاینه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له ئێڵجی V20 ده‌چێت که کۆمپانیاکه له مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند و پێشوازییه‌کی باشی لێ‌کرا له لایه‌ن به‌کارهێنه‌ران.
تایبه‌تمه‌ندییەکانی مۆبایلە نوێیه‌که‌ی ئێڵجی به‌م شێوه‌یه‌ن:
مۆبایله‌که خاوه‌نی ڕوونمایه‌که به قه‌باره‌ی ٥.۲ ئینچ له‌جۆری (QHD LCD) و شووشه‌که‌ی له جۆری (Gorilla Glass 4)ـه ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن ڕوونمایه‌کی لاوەکی بچوکیشه به ڕوونی (١٦٠x١٠٤٠ پیکسڵ) کە هاوشێوه‌ی ئێڵجی V۲۰ له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌که جێگیر کراوه و کێشی مۆبایله‌که ۱٤٦ گرامه و ئه‌ستورییه‌که‌ی ۸ میللی مه‌تره.
ئه‌م به‌رهه‌مه سیستەمی وەگەڕخەری (Android Nougat 7.0)ی له‌سه‌ر جێگیرکراوه و خاوه‌نی پڕۆسێسهرێکه له جۆری (سناپدراگۆن ٨۲۰) له‌گه‌ڵ ٤ گێگابایت ڕام، هه‌روه‌ها Q٨ خاوه‌ن کامێرایه‌که له دوو هاوێنه پێکهاتووه که ڕوونییهکانیان (۱۳ و ۸) مێگاپیکسڵه و تیره‌ی چاویان ( f/1.8 و f/2.4)ـه و تایبه‌تمه‌ندی (OIS)ی له‌گه‌ڵدایه و هه‌روه‌ها له‌ڕووی پێشه‌وه کامێرایه‌ک که ڕوونیه‌که‌ی ۵ مێگاپیکسڵه و تیره‌ی چاوی (f/1.9)ـە بوونی هه‌یه.
بیرگه‌ی ناوه‌کی به‌رهه‌مه نوێیەکە ۳۲ گێگابایته و خاوه‌نی ده‌رچه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌کیشه و فراوانی پاترییه‌که‌شی بریتییه له ۳۰۰۰ میللی ئه‌مپێر و هه‌ریه‌که له (بلوتوز ٤.٢ و ده‌رچه‌ی USB-C و ده‌رچه‌ی بیستۆکی ۳.۵ میللی مه‌تر) بونیان هەیە. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی IP68 و دژه ئاو و تۆزە و هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆر له‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێڵجی به‌دی ده‌کرێت.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که گوایه مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵجی هه‌ر له‌م مانگه‌دا بەردەست دەبێت به‌ڵام هێشتا نازانرێت نرخه‌که‌ی چه‌ند ده‌بێت.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێ‌نادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.