ئەپ و نەرمەکاڵا
21, تەممووز 2017
سامسۆنگ ئەپە نوێیەکەی خۆی بۆ یاریکەران بڵاوکردەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ هه‌ستاوه به گەشەپێدانی ئەپێک که ڕێگه به یاریکەرانی مۆبایله زیره‌که‌کان ده‌دات په‌خشی ڕاستەوخۆ بکه‌نه‌وه له کاتی یاریکردن له هه‌ریه‌که له تۆڕه‌کانی (تویچ و فەیسبووک و یوتیوب و تویته‌ر)، ئه‌م ئه‌په‌ی سامسۆنگ ناوی (Game Live)ـه و له ئێستادا کۆمپانیای ناوبراو ته‌نها بۆ مۆبایلی گالەکسی ئێس ٨ به‌رده‌ستی کردووه و ئه‌ویش له‌ڕێگای ماڵپەڕی APK Mirror، هاوکات ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەست نەکراوە.
هیچ زانیارییه‌ک نییه که ئایا ئه‌م ئه‌په بۆ به‌رهه‌مه‌کانی تری کۆمپانیاکه یان به‌رهه‌می کۆمپانیاکانی تر به‌رده‌ست ده‌بێت یان نا، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م ئه‌په له پاڵ فه‌راهه‌مکردنی تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ڕێگه ده‌دات که گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بینه‌ران بکه‌یت و ده‌شتوانیت هه‌موو په‌خشه‌که له‌سه‌ر بیرگه‌ی مۆبایله‌که‌ت هه‌ڵبگریت.
سه‌باره‌ت به ماوه‌ی تۆمارکردنه‌که ئه‌وا کۆمه‌ڵێک هه‌ڵبژارده‌ت له به‌رده‌سته یان ئه‌وه‌تا به باشترین جۆرایەتی ڤیدیۆکه تۆمار ده‌که‌یت بۆماوه‌ی ۲۰۰ خوله‌ک یان جۆرایەتی ڤیدیۆکه دادەگرت به مه‌به‌ستی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆمارکردنه‌که.
کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێ‌نادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.