بابەتی گرینگ
22, تەممووز 2017
خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ فێربوونی کۆدنوسینی منداڵان لەلایەن سۆنییەوە خرایەڕوو

کوڤ نەوەیەکی نوێی پڕۆگرامی کۆدنوسینە بۆ منداڵان لەڕێی ڕۆبۆت و بلۆکەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەندرێت و ئەپی کووڤ لەسەر ئامێرەکەت تابلێت بێت یان مۆبایلی زیرەک دادەبەزێنیت پاشن پەیوەستی دەکەیت و بە کۆد فرمان دەدەیت بە بلۆک و ڕۆبۆتەکانی بەردەستت، ئامانجی سۆنی ئەوەیە منداڵانی توانا و لێهاتووی خۆیان بخەنەگەڕ و ببنە داهێنەر.
داهێنانەکەی سۆنی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خرایە ڕوو و سەرنجی زۆری خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، کووڤ هەموو پێداویستییەکانی دروست کردنی ڕۆبۆت پێشکەش دەکات بەشێوازێکی پێشکەوتوو.
هەستەوەر(سێنسەر)ـەکان، بلۆکەکان، لیدەکان سەوز و سپین، کۆڕەکان، IR، Buzzer، DC Motor، Servo بوونی زیاد لە ٣٠ کاتژمێر فێرکاری تایبەت بە کوڤ یارمەتی دروستکردنی منداڵان دەدەن تاوەکوو تواناکانیان پێش بخەن، گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.
بلۆکەکان بە هەشت ڕەنگ بەردەست دەبن، توانای ڕاکێشان و دانانی کەرەستەکانی ناو کووڤ، دەتوانیت ڕۆبۆتی فیکە لێدەر و بەلەم و فڕۆکە و کامێرا و چەندین شتی دیکەی پێ درووست بکەیت.
کیتەکان پارچە گرنگەکانی ئەم پڕۆژەیەن و بلۆکەکان ناگرێتەوە ئامارەکانیان بەم شێوەیەیە کە لە پاکێجێکی تەواودا بەردەستن:
303 دانە Kit ـی پێشکەوتوو
179 دانە Kitـی سەرەتایی
نرخەکانی بەم جۆرەن و لەمانگی 11ـی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت بۆ کڕین:
کووڤی سەرەتایی 159 دۆلار
کووڤی دەستپێکەر 287 دۆلار
کووڤی پێشکەوتوو 349 دۆلار
کووڤی تەواو پێشکەوتوو 399 دۆلار

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.