ئای ئۆ ئێس
23, تهمموز 2017
باشترین ئەپە هاوشێوەکانی ئینستەگرام

ئینستەگرام یەکێکە لە بەناوبانگترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان و ژمارەیەکی ئێجگار زۆری خەڵک بەکاری دەهێنن، ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئینستەگرامیت و ئەو ئەپەت بەدڵە ئەوا کۆمەڵێک ئەپی تریش هەن کە بەدڵت دەبن.
١.Flickr
ئەم ئەپە دەتوانرێت وەک بیرگەیەکی هەوری(cloud storage) بەکاربهێنرێت بۆ هەڵگرتنی وێنەکانت، هەروەها دەشتوانیت وێنەکانت لەگەڵ بەکارهێنەرانی تردا هاوبەشی پێبکەیت و وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بەکاری بهێنیت، یەکێک لە لایەنە هەرە باشەکانیشی توانای بەرزکردنەوە(upload) کردنی وێنەکانتە بە بەرزترین جۆرایەتی.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٢.+Google
هەرچەندە ئەم ئەپە بە درێژایی ساڵان زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەڵام گووگڵ بەردەوام نوێی دەکاتەوە و باشتری دەکات، ئەپێکی نایابە بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە، دەتوانیت collection دەربارەی بابەتە جیاوازەکان دروست بکەیت و وێنەیان تیادا بڵاوبکەیتەوە، هەروەها پێکبەستنەوەی هەیە لەگەڵ ئەپی نایابی Google Photos.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٣.Imgur
ئەم ئەپە تا ڕاددەیەکی زۆر هاوشێوەی Flickrە، بەڵام بەناوبانگترە، دەتوانیت ژمارەیەکی بێسنوور لە وێنە بڵاوبکەیتەوە و وێنەکانی بەکارهێنەرانی تر ببینیت، جۆرەها وێنە لەم ئەپەدا بڵاو دەکرێنەوە و یەکێکە لە جێگرەوە هەرە باشەکانی ئینستەگرام.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٤.Pinterest
تا ڕاددەیەک جیاوازە لە ئەپەکانی تر، دەتوانیت تیایدا وێنە بڵاوبکەیتەوە و قسە بکەیت دەربارەی، جێگایەکی باشە بۆ بابەتەکانی خواردن و فاشن و چەندانی تر.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٥.(Mastodon(TootyFruity
ئەپێکی نوێیە، کۆمەڵێک ڕاژە(server)ی لەخۆ گرتووە بۆ بابەتە جیاوازەکانی وەک تەکنەلۆژیا و فۆتۆگرافی و هتد، بەهۆی ئەوەی ئەپەکە نوێیە بەکارهێنەر و تایبەتمەندی زۆری نییە هێشتا، بەڵام بیرۆکەکەی جوان و نوێیە و پێدەچێت داهاتوویەکی باشی هەبێت.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
٦.Twitter و Periscope
ئەم دوو ئەپەش دەوڵەمەندن بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەک پەخشی ڕاستەوخۆ، هەروەها تویتەر یەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە کەمانەی هێشتا هاشتاگ بەکاردەهێنن.

Twitter
داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
Periscope
داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
٧.Tumblr
دەکرێت بڵێین باشترین جێگرەوەی ئینستەگرامە، دەتوانیت تیایدا وێنە و ڤیدیۆ و نوسین بڵاوبکەیتەوە، تەنانەت دەتوانیت تیایدا GIF دروست بکەیت.

داگرتن بۆ ئەندرۆید
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.