ئەندرۆید
24, تهمموز 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئەندرۆید بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(١)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید ناسراو بە گووگڵ پلەی ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
Sun – Icon pack

ئەم ئەپە کۆمەڵێک پاشبنەما(باکگراوند) و ڕەنگێکی خۆری کە بە ئایکۆنی ئەپەکانت پێشکەش دەکات کە هەموویان بە ڕوونی بەرز بەردەستن
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Memory Booster for Android Pro

ئەم ئەپڵیکەیشنە وردترین زانیاریت پێشکەش دەکات کە ئاخۆ چ ئەپێک و چەند مێگابایتی لە ڕامی مۆبایلەکەت داگیر کردووە، دەتوانیت دیاری بکەیت کام ئەپە ڕابگریت لە کارکردن و بەڕێوەبردنێکی باشتری ڕامەکەت.
نرخی پێشووی 3.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Titanic 3D Pro live wallpaper

پاشبنەمایەکی جوڵاوی سی دووری کە وێنەی بەشێکی کەشتی تایتانیکە کە ژێر ئاوکەوتووە، کە ئەپەکانی کامێرا و هەڵبژاردەکانی دیکەشت بۆ دەگوازێتەوە لای ڕاستی ڕونمای مۆبایلەکەت.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
TaskLife Performance Tracker

ڕۆتینی ڕۆژانەت کەم بکەوە بە دیاریکردنی کاتەکانت بەشێوەیەکی وردتر و بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆی ئەویش ئەم ئەپە کە چەندین خزمەتگوزاری باشت پێشکەش دەکات.
نرخی پێشووی 2.49$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.