ئەپ و نەرمەکاڵا
24, تهمموز 2017
باشترین ئەپە نوێیەکانی ئەندرۆید (٢)

سیستەمی ئەندرۆید بەردەوامە لە گەشە و لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک ئەپی نایاب و نوێ بۆ کۆگاکەی زیادکراون، بینەری کۆمەڵێک لە باشترینیانبن.
١-Loopsie
لەم ئەپەدا دەتوانیت وێنەی Cinemagraph دروست بکەیت بە واتای کۆمەڵێک وێنە کە بەشێکیان وەک ڤیدیۆ دەجوڵێن و بەشەکانی تریشی وێنەی ئاسایین، نایاب و جوانە!
داگرتن
٢-Motion stills
هەرچەندە ئەم ئەپە هی گووگڵە بەڵام زۆر دەمێک پێش ئەوەی بۆ ئەندرۆید بەردەستبێت بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستبوو! هۆکارەکەشی تایبەتمەندی Live photosی ئایفۆنە کە وێنەی جوڵاون و ئەم ئەپە دەیانکاتە گیف یان کورتە ڤیدیۆ بۆت، لە ئێستادا بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە و تیایدا ڤیدیۆیەکی ٣ چرکەیی تۆمار دەکەیت و دواتر بە خواستی خۆت کاری لەسەر دەکەیت.
داگرتن
٣-Sapphyx Launcher Phase 2
ڵەنچەرێکی نایابە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئەندرۆید ٧ بۆ ئەو مۆبایلانە زیاد دەکات کە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٦ کار دەکەن، ئەپەکە لە ئێستادا لە دۆخی بێتادایە و بەردەوام باشتر و دەوڵەمەندتر دەکرێت بە زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ.

داگرتن
٤-Curve text on photo
ئەپێكی جوان و نایابە بۆ دەستکاریکردنی وێنە و زیادکردنی نوسینی چەماوە و جۆرەها شێوە بۆ وێنەکانت.

داگرتن
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.