ئای ئۆ ئێس 25, ته‌مموز 2017

نوێترین ڕیکلامی ئەپڵ و ڕۆک بۆ سیری لەژێر 10 سەرنجدا کە ئایا ئەو فرمانانە کاردەکەن یاخوو نا!

“سیری خزمەتگوزارییەکی بەرهەمەکانی ئەپڵە بەتایبەت لە مۆبایلەکانی ئایفۆندا، تۆ کە بەکارهێنەری ئەم خزمەتگوزارییەیت دەڵێی Hey Siri و فرمانێکی پێدەڵێیت بۆت ئەنجامدەدات لە نێو خودی مۆبایلەکەدا”

ئەپڵ لە نوێترین ڤیدیۆ ڕیکلامیدا لە یوتویب ئاماژە بەوە دەکات خزمەتگوزاری سیری چەندین کار ئاسانی نایابت بۆ دەکات بەڵام ئایا ئەم خزمەتگوزارییانە بە درووستی کار دەکەن، لە ڤیدیۆیەکی دا یوتیوبەری بەناوبانگ مارکوێس بڕۆنلی تا قیکردنەوە بۆ هەریەک لەو فرمانانەی سیری دەکات و سەرنجیان لەبارەوە دەدات، ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند فرمانێک هەن کە سیری ناتوانێت ئەنجامیان بدات و لە ڤیدیۆکەدا وا پیشان دەدرێت سەرکەوتونە ئیش دەکات.

1- خوێندنەوەی خشتەی ڕۆژانە (کاردەکات)

2- بیرخەرەوەکان (کاردەکات)

3- گرتنی تەکسی لەڕێی ئوبەرەوە(کاردەکات)

4- زانینی کەش و هەوا (کاردەکات)

5- خوێندنەوەی دواین ئیمەیڵەکان (کاردەکات)

6- پیشاندانی وێنە فاشیۆنەکانمان (کارناکات بە تەواوی) بەڵام لە ڕیکلامەکەدا وێنەی ناو گالەری پیشان دەدات کە سیری وێنەی ناو ئینتەرنێتت بۆ دێنێت

7- نامە ناردن (کاردەکات)

8- گۆڕینی پێوانەکان(کاردەکات)

9- کارپێکردنی پلەی لیست(کاردەکات)

10- وێنەگرتنی خێرا (کارناکات) دەبێت پەنجە بنێیت بە دوگمەی دەنگ زیادکردندا بەڵام لە ڕیکلامەکەدا ڕاستەوخۆ وێنەکە دەگرێت.

بینەری ڤیدیۆکە بن:

تاگەکان Siri سیری
بۆچونی تۆ