فۆتۆگرافی 25, ته‌مموز 2017

نیکۆن دوو کامێرای نوێ بەرهەم دەهێنێت، ڕونی هەستەوەریان 76 ، 46 مێگاپێکسڵ دەبن

کۆمپانیای نیکۆن بۆ 100 ساڵەی تەمەن و خزمەتی لە بواری کامێرادا، دوو کامێرای نوێ دەخاتە بازاڕەکانەوە.
کامێرا نوێیەکان ئەمانەن: یەکەم کامێرا نیکۆنی D850 ـیە کە چاوەڕێ دەکرێت چەندین تایبەتمەندی کامێرای نیکۆنی D5 بگرێتە خۆی، و ڕوونی هەستەوەرەکەی بگاتە 46 مێگا پێکسڵ و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بگاتە ڕوونی 8K. کامێرای دووەم نیکۆنی D5x کە نوێکراوەی نیکۆنی D5ــە و کامێرایەکی تەواو پڕۆفیشناڵە و بە پێی زانیاری دزەپێکراو چاوەڕێ دەکرێت ڕوونی هەستەوەرەکەی بگاتە 76 مێگا پێکسڵ و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 8K بێت و ڕوونماکەی توانای سوڕاندنی هەبێت وەک نیکۆنی D7500 و توانای بارگاویکردنەوەی هەوایی هەبێت و سیستمەکانی شوێنگر GPS و پەیوەستکردنی هەوایی WIFI بۆ جێگیر بکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمی نیکۆن، وادەی خستنە بازاڕی کامێراکان پێش کۆتایی هاتنی ساڵی2017ـیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیکۆن پەیمانی ئەوەی داوە کە مۆدێلی D820 کە نوێکراوەی D810ــیە لەم مانگەدا بخاتە بازاڕەکانەوە.
بۆچونی تۆ