دیزاین
25, تەممووز 2017
لەمەودوا پێویستت بە ماوس نابێت بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان “ئەم میکسەرانە بەکاربهێنە”

دوو کۆمپانیا ئامێرێکی جیاواز درووست دەکەن بۆ گۆڕانکاری کردنێکی وردتر لە وێنەکاندا لە ڕێی ئامێرێکەوە کە شێوەی لە میکسەری دەنگی دەچێت و چیتر پێویستیت بە بەکارهێنانی ماوسی کۆمپیوتەرەکەت نابێت بۆ گۆڕانکاری (ئیدیت) لە وێنەکانتدا.
ئەم دوو بەشە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو وە ورد کارەکان ئەنجام دەدەن، هەر بەم هۆکارەش وایکرد کە هەوادارێکی زۆر لە فۆتۆگرافەرە شارەزاکانی بواری وێنەی فاشیۆن و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری بۆ خۆی پەیدا بکات، لە وێنەکە دەتوانن کۆنسڵەکان ببینن، کە کۆنسڵی لای ڕاست لە ژێر ناوی(Loupdeck)ـە و کۆنسڵی لای چەپ لە ژێر ناوی( Behringer BCF-2000)ـە.
دوو کۆنسڵەکە پشتگیری هەردوو نەرمەکاڵای ئەدۆب لایتڕووم و فۆتۆشۆپ دەکەن، نرخی هەردووکیان لە نزیک 2000 دۆلاری ئەمریکیە.
هەندێک لەو کارانەی کە بە دوو کۆنسڵەکە ئەنجام دراون
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!