ئەندرۆید 27, ته‌مموز 2017

نوێترین ئامار لەسەر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە هیندستان

 

لە نوێترین ڕاپۆرتدا سەبارەت بە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە هیندستان هاتووە کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار بە بەراورد بە پار ژمارەی مۆبایلە بەڕێکراوەکان دابەزیوە! دابەزینەکەش بە ڕێژەی تەنها ٤٪ە، نزیکەی ٢٧ ملیۆن مۆبایل فرۆشراون لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا.

سامسۆنگ هەر لە پلەی یەکەمە و ٢٥٪ی بازاڕی داگیر کردووە، بەڵام هەڕەشەی لەسەرە لە لایەن کۆمپانیا چینییەکان بە تایبەتیش شاومی کە بە بەراورد بە پار فرۆشی ٤ هێندە بووە! شاومی لە پلەی دووەم دێت و بە بەڕێکردنی ٤.٨ ملیۆن مۆبایل زۆر نزیک بووەتەوە لە سامسۆنگی پێشەنگ، ڤیڤۆ پێش ئۆپۆ و لێنۆڤۆ کەوتووە و بە ٣.٤ ملیۆن مۆبایل لە پلەی سێیەمە و ئۆپۆش پێش لێنۆڤۆ کەوتووە و لە پلەی چوارەمە، لێنۆڤۆش پاشەکشەی کردووە بۆ پلەی پێنجەم بە ١.٩ ملیۆن.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ