ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, ته‌مموز 2017

یارییە نایابەکانی مانگی ۸ لە پلەیستەیشن پڵەس لە دەست خۆتان مەدەن

هەروەک دەزانین پلەیستەیشن خاوەنی خزمەتگوزارییەکە بەناوی پلەیستەیشن پڵەس کە ئەم خزمەتگوزارییە تایبەتە بە هەریەکە لە یامێرەکانی پلەیستەیشن ٤ و پلەیستەیشن ٣ و پلەیستەیشن ڤیتا کە هەرمانگێک کۆمەڵێک ئۆفەری ناوازە پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات و هەر مانگێک کۆمەڵێک یاری دەکاتە خۆڕایی و بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی ئەم مانگەدا سوودمەندبن لەم ئۆفەرانە.
با سەرەتا باس لە جۆر و ماوەی بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە بە گشتی بکەین.
خزمەتگوزارییەکە لە ۳ ئۆفەردا ڕێکخراوە ئەوانیش:
۱- ئۆفەری ۱ مانگ بە ۱۰ $
۲- ئۆفەری ٣ مانگ بە ٢٥$
٣-ئۆفەری ۱۲ مانگ بە ٦٠$
ئیشتاش با بزانین ئۆفەر و یارییەکانی ئەم مانگە چین:
هەریەکە لە (Just Cause 3 و Assassin’s Creed Freedom Cry) بۆ پلەیستەیشن ٤ کراونەتە خۆڕایی
و هەریەکە لە (Super Motherload و Snakeball) بۆ پلەیستەیشن ٣ کراونەتە خۆڕایی
و (Downwell وە Level 22) بەهەمان شێوە کراونەتە خۆڕایی بۆ پلەیستەیشن ڤیتا ،
لەپاڵ ئەمانەش لە ئەمڕۆدا کە ۲۷/۷ە بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن ٤ دەتوانن چێژ لە یاریکردن بە (Doom) ببینن تا ۳۰/۷ وە بەبڕی ٪۵۰ داشکاندنیان بۆ دەکرێت لەکاتی کڕینی کۆمەڵێک یاری دیاریکراو.
ئەمانە و چەندین ئۆفەری تر بەردەستدەبن لە ۱/۸.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ