ئەندرۆید 27, ته‌مموز 2017

بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرە نوێیەکەی ھواوەی ( کیرین ٩٧٠) لە مانگی ٩ دەستپێدەکات

 

پێگە و سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان دەربارەی پڕۆسێسەرە نوێیەکەی هواوەی (کیرین ٩٧٠) دەدوێن، ئەوەش ڕووندەکەنەوە کەوا ئەمساڵ ھواوەی بە ھاوکاری کۆمپانیای بەناوبانگی TSMC پڕۆسێسەرە ناوازەکە بە پڕۆسەی ١٠ نانۆمەتر دروست دەکەن، کە دەشێت خێراتر و پێشکەوتووتر بێت و لە مانگی ٩ ی ئەمساڵ دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت، بە مەبەستی ئەوەی کە ئامادەبێت بۆ دانانی لەسەر مۆبایلی نوێی Mate 10، وا بڕیاریشە مۆبایلەکە مانگی ١٠ی ئەمساڵ ڕابگەیەنرێت.

بەھۆی سەرکەوتوویی پڕۆسێسەرەکەی ئێستای ھواوەی کە کیرین ٩٦٠ە، جۆری ناوکەکان کە Cortex-A73ن وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام وا پێدەچێت چارەسەرکەرە گرافیکییەکەی پێشکەوتووتر بکرێت، کە وا پێشبینی دەکرێت ١٢ ناوک لەخۆبگرێت، بەمەش ھایسیلیکۆن دەیەوێت کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی لە ئاست ھەردوو پڕۆسێسەری ئیکسینۆس ٨٨٩٥ی سامسۆنگ و سناپدراگۆن ٨٣٥ی کواڵکۆمدابێت.

Mate 10 یەکەم مۆبایل دەبێت کە بەم پڕۆسێسەرە نوێیە کاربکات، یەکەم مۆبایلی ھواوەییش دەبێت کە ڕوونمایەکی تەواو چالاکی ھەبێت بەڕێژەی ١٨:٩ و بە بێ ئەوەی هیچ قەراغێک لە تەنیشتەکانی هەبێت، قەبارەکەشی ٦ ئینج دەبێت بە ڕوونی ١٠٨٠×٢١٦٠ پێکسڵ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ