ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, ته‌مموز 2017

شاومی بڵندگۆیەکی زیرەکی ڕاگەیاند

دوێنێ کۆمپانیای شاومی لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی ئاست مامناوەندی Xiaomi Mi 5xدا بڵندگۆیەکی نایابی نمایش کرد کە ناسراوە بە Mi AI Speaker، ئامێرەکەی شاومی بەهۆی دەنگی بەکارهێنەرەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئامێرە زیرەکەکانی تری شاومی لە ڕێگەی دەنگەوە، وەک گۆڕینی ڕەنگ یان ئامێرەکانی ڕەنگالە(Multimedia).

شێوازی نەخشاندنەکەی، جۆرێکە لە وەبیرهێنانەوەی Amazon Echo لەگەڵ LED فرە ڕەنگ بە شێوەی ئەڵقەیی لە سەرەوەی کە ڕووناکییەکان هەڵدەبن کاتێک بڵندگۆیەکە دادەگیرسێنیت. ئامێرەکە ٦ شوێنی وەرگری شەپۆلی بڵندگۆی هەیە کە دەتوانێت لە دووری ١٦ مەترەوە دەنگ وەربگرێت، ئامێرەکە سوود وەردەگرێت لە ٣ سپیکەر کە شاومی ئاماژە دەکات بۆ “باشترین جۆریەتی دەنگ” کە یەکیان لە ژێرەوە و دوو دانەکەی تر لە تەنیشتەکانی ئامێرەکەن.

 

سپیکەرەکە دەتوانێت تەوژمی مۆسیقا، پەرتووکی دەنگی و ڕادیۆی ڕاستەوخۆ، هەروەها دەتوانیت پێوەکراوە لێکبدەیت بۆ کاراکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و وەرگرتنی وریاکەرەوەکان و وەبیرهێنەرەوەکان. هەروەها بە وتەی شاومی پەرتووکخانەیەکی سەرهێڵی گەورە بە کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەجۆرەوە بۆ AI Speaker بەردەست دەبێت.

 

ئامێرەکە نرخی ٢٩٩ یوان دەبێت کە دەکاتە ٤٥ دۆلاری ئەمریکی ئەمەش نرخێکی گونجاوە بۆ ئەم ئامێرە.

لە کۆنگرەکەی دوێنێ شاومی مۆبایلی Mi 5Xی نمایش کرد(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی تایبەتمەندییەکانی) کە دواین وەشانی ڕووکارەکەی خۆی لەسەرە ناسراو بە MIUI 9 کە خێراییەکی زیاتر پێشکەش دەکات لە بارکردنی ئەپەکان و گۆڕینی شێوەی ڕووکارەکە، تێبینیەکی گرنگیش ئەوەیە کە پێناچێت AI Speaker و Mi 5X لە دەرەوەی چین بەردەست ببن، شاومی تا ڕاددەیەکی زۆر تیشکی خستووەتە سەر بازاڕەکانی چین و هیندستان، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە کە دەڵێت کۆمپانیاکە لە دوو ساڵی داهاتوودا بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕەکانی ئەمریکاوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ