ئای ئۆ ئێس
28, تهمموز 2017
مایکرۆسۆفت هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان مۆبایلە زیرەکەکان و سیستەمی ویندۆز ۱۰ بەهێزتر بکات

لە ماوەی پێشودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان جێدەهێڵێت و لە بری ئەوە، هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان ویندۆز و سیستەمە وەگەڕخەڕەکانی تر ( ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس) باشتربکات.
لە بەرواری ۲٦/۷ کۆمپانیای ناوبراو تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ ویندۆز ۱۰ زیاد کردووە کە بۆ ئەم مەبەستە کاردەکات ئەویش بە زیادکردنی بەشێکی نوێ بۆ سیستەمەکە بەناوی Phone section کە دوای کاراکردنی ئەم بەشە (کە لە ئێستادا تەنها هەماهەنگی لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید هەیە و بە زووترین کاتیش بۆ ئای ئۆ ئێسیش کارا دەکرێت) تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت نەرمەکاڵای سەرەکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەسەر مۆبایلەکەی دابگرێت و دواتر مۆبایلەکەی و کۆمپیوتەرەکەی بە یەکەوە دەبەسترێن، بەکارهێنەر لەکاتێکدا کە ویستی بەستەرێک(Link) دیاریکراو لەسەر مۆبایلەکەی بگوازێتەوە سەر کۆمپیتەرەکەی ئەوا پەنا دەباتە بەر ئەم تایبەتمەندیە و بەشێوەیەکی زۆر خێرا و ئاسان دەتوانێت کارەکەی ئەنجام بدات بەم شێوەیەی کە لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە




پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.