ئامێرە هەمەجۆرەکان
28, تەممووز 2017
ئۆفەرەکانی مانگی ٨ بۆ بەکارهێنەرانی Xbox Live Gold

مایکرۆسۆفت هاوشێوەی سۆنی هەڵستا بە ڕاگەیاندنی ئۆفەرەکانی بۆ مانگی ۸:
دوای ئەوەی کە دوێنێ سۆنی زانیاری تەواوی دەربارەی ئۆفەرەکانی بۆ خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس بڵاوکردەوە(کرتە بکە بۆ بینینی بابەتەکە) مایکرۆسۆفتی ڕکابەریشی ئەمڕۆ ئۆفەرەکانی بۆ خزمەتگوزاری (Xbox Live Gold) ڕاگەیاند کە تایبەتن بە (Xbox one و Xbox 360).
لەسەرەتادا با بیرتان بێنینهوه کە بەهەمان شێوەی پلەیستەیشن پڵەس ئەم خزمەتگوزارییەش بۆ بەکارهێنەرانی ئۆفەری تایبەتی هەیە و لە سێ ئۆفەردا ڕێکخراوە کە بریتین لە:
۱- ئۆفەری ١ مانگی کە نرخەکەی ۱۰$ە
٢- ئۆفەری ٣ مانگی کە نرخەکەی ۲۵$ە
۳- ئۆفەر ١٢ مانگی کە نرخەکەی ٦٠$ە
بەڵام شێوازی خستنە ڕووی یارییەکان جیاوازە لەم خزمەتگوزارییە.
ئێستاش لەگەڵ لیستی یارییەکان :-
سەرەتا باس لە Xbox one دەکەین کە ئەمە یارییەکانن
١- Slime Rancher
(کە بەردەست دەبێت بۆ داگرتن بەدرێژایی مانگی هەشت)

۲- Trials Fusion
(کە لە ۱٦/۸ بەردەستدەبێت و تا ۱۵/۹ بەردەوامدەبێت )

لیستی یارییەکانی XBox 360:
۱- Bayonetta
( کەلە ۱ تا ۱۵ ی مانگی هەشت بەردەست دەبێت بۆ داگرتن)

٢- Red Fraction: Armageddon
(کەلە ۱٦ تا ٣١ ی مانگی هەشت بەردەست دەبێت بۆ داگرتن)

پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.